عومره‌كارانی كورد به هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی دژی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ن
به‌هۆى گه‌مارۆ و سزاكانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌متر له ساڵانى ڕابردوو هاووڵاتییان گه‌شتى عومره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم ڕاى گه‌یاند، ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ گه‌شتى كردووه، ژماره‌یه‌كى ئه‌وه‌نده كه‌مه هى ئه‌وه نییه باس بكرێت.
رۆژى 26ى ئه‌یلوولى ساڵى ڕابردوو، ڕۆژێك دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، به‌غدا بڕیارى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ده‌كرد و تا ئێسته‌یش گه‌شته‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه، ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كان نه‌ك ته‌نیا زیانى بۆ خه‌ڵك و ئابووری و نه‌خۆش و بیانییه‌كانی ناو هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵكو بۆ سه‌تان كۆمپانیا و رێكخراوی مرۆییش هه‌بووه.
هه‌رچه‌نده هه‌رێم و به‌غدا چه‌ند گفتوگۆیه‌كى ته‌كنیكى له نێواندا هه‌بووه، به‌ڵام تا ئێسته گفتوگۆكان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به رووی وڵاتاندا بكرێنه‌وه. ئه‌وه‌یش وه‌ك باجی ئه‌و خواسته‌ی كوردستانیان كه ره‌تیان كرده‌وه "عێراقی بن".
كاروان ستوونى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان، به"وشه"ى راگه‌یاند، له دوای داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌كرێ بڵێن گه‌شتى عومره هه‌ر نییه، چونكه تا ئێسته ته‌نیا له سلێمانى كاروانێك رۆیشتوون بۆ عومره.
ستوونی روونی كرده‌وه كه ئاگه‌دارییه‌كیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكانى حه‌ج و عومره بێن و مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه "هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌هاتووه و هۆى نه‌بوونى گه‌شتى عومره‌یش پێوه‌ندى به داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌یه".
ستوونى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاسووده نین له ڕێى به‌غداوه گه‌شتى عومره بكه‌ن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى تێچوونى دارایى زۆره و ماندووبوونیشى زۆره، تا بچنه فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ئینجا سعوودیه.
كاروان ستوونى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به به‌راورد به چه‌ند ساڵى رابردوو، ژماره‌ى ئه‌مساڵ ئه‌وه‌نده نییه تا باس بكرێت، له كاتێكدا چه‌ند ساڵى رابردوو تا ئه‌وكاته 60 هه‌زار كه‌س چووبوونه عومره.
"كۆمپانیاكان ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى حه‌ج و عومره بكه‌ن، ده‌توانن هه‌ر كاتێك فڕۆكه‌خانه‌كان كرانه‌وه، كاروبارى هاووڵاتییان بۆ حه‌ج و عومره ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته كۆمپانیاكان داواى مامه‌ڵه‌یان نه‌كردووه". ستوونى واى گوت.
هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى دوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه و ساڵانه له ڕێى ئه‌و فڕۆكه‌خانانه‌وه سه‌تان هه‌زار هاووڵاتیى سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌ناویدا سعوودیه بۆ عومره‌یان ده‌كرد. به‌ڵام وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، تا ئێسته هیچ بڕیارێك بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان نییه.
ئومێد محه‌مه‌د گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى كوردستان، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه تا ئێسته هیچ بڕیارێك بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان نییه و به‌غدا له‌و رووه‌وه سسته. ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه "هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئاماده‌باشییه‌كى پێشان داوه بۆ كردنه‌وه‌ى، به‌ڵام بڕیاره‌كه ده‌بێ له‌لایه‌ن به‌غداوه بدرێت بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی ده‌ره‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه".
چاودێرانی سیاسیی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مسوڵمانانی كوردستان به "نه‌ته‌وه‌یی" ناو ده‌به‌ن و هاوكات وه‌ڵامێكیشه بۆ به‌غدا كه مل بۆ سته‌مه‌كانیان ناده‌ن.
لای خۆیه‌وه تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه هیچ گه‌شتێكى عومره ئه‌نجام نه‌دراوه و ساڵانه‌ش دوو وه‌رزى عومره هه‌یه كه گه‌شتى تێا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ هیچ گه‌شتێك نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "ساڵانه دوو هه‌زار هاووڵاتى گه‌شتى عومره ده‌كه‌ن له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بۆ سعوودیه، به‌ڵام ئه‌مساڵ هیچ گه‌شتێك نه‌كراوه و ڕێیش نه‌دراوه به‌هیچ گه‌شتێك له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌نیا گه‌شته‌كانى به‌غدا نه‌بێت بۆ هاووڵاتییان".
"له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له كردنه‌وه‌ى گه‌شتى فڕۆكه بۆ سعوودیه به‌مه‌به‌ستى به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ى عومره له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كراوه، چونكه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی ئێسته بۆ ده‌ره‌وه په‌كیان كه‌وتووه". به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى واى گوت.
مه‌لا حوسێن مه‌رزانى كه كۆمپانیایه‌كى سه‌رپه‌رشتیكردن و گه‌شتى حاجییانى هه‌یه له هه‌ولێر، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه شتێكى سه‌رسوڕهێنه‌ره ئه‌مساڵ تا ئێسته ته‌نیا 11 كه‌س دواى گه‌شتى عومره‌یان كردووه له كۆمپانیاكه‌مان، ئه‌مه له كاتێكدا ساڵانى ڕابردوو له‌م كاته‌دا چوار گه‌شتى 20 كه‌سیمان كردبوو ته‌نیا له كۆمپانیای خۆمان.
مه‌لا حوسێن بۆ "وشه" گوتی، "هاووڵاتییان ئاماده نین گه‌شت بكه‌ن بۆ به‌غدا و له‌وێشه‌وه بۆ سعوودیه، كاتێك دێن ناویان بنووسرێت، پێیان ده‌ڵێین گه‌شته‌كه بۆ به‌غدایه ئینجا بۆ سعوودیه، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن گه‌شت ناكه‌ین و چاوه‌ڕێ ده‌بین تا فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه".
"ئێمه كه‌لوپه‌لى دیاری بۆ كوردستان دابین ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى دڵخۆشییه، كۆمپانیاكانى عومره تا ئێسته به‌شى زۆریان ماون و دانه‌خراون، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یش له بازاڕ هێشتا كڕیارێكى باشى هه‌یه" مه‌لا حوسێن وای گوت.
وشه\ ڕامیار و سه‌رخێڵ