به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى، تانكێكى له جۆرى (t-72)ى رووسی له سووریا تێك شكاندووه، ئه‌مه‌ش دووه‌م گورزى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له هه‌فته‌یه‌كدا به‌ر هێزه‌كانى سه‌ر به‌رژێمى سووریا ده‌كه‌وێت.
دوێنێ سێشه‌م، به‌رپرسانى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكى له جۆرى (ئیم كیو 9) له نزیك تابییهى سووریا، تانكێكى رووسیان تێك شكاندووه، له كاتى لێدانى تانكه‌كه هیچ كه‌سێك له هێزه‌كانى رژێم یان هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ جیفرى هاریگیان كه ئه‌فسه‌رێكى گه‌وره‌ى به‌رگریى ئاسمانییه له هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاندووه، نازانرێ كێ تانكهكهى لێخوڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسێكى تر‌ى ئه‌مه‌ریكى كه نه‌یویستووه ناوى ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كاتێك ئه‌و تانكه هاتۆته به‌ر سێرهى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا، له تانكه‌كه دراوه.
جیم ماتیسى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا وتى"له‌وانه‌یه تانكه‌كه له لاى دوو كه‌س بێت، ویستوویانه شتێك بكه‌ن، من نامه‌وێ بابه‌ته‌كه گه‌وره بكه‌م و به هێرشێكى گه‌وره‌ى وه‌سف بكه‌م".
ئه‌م رووداوه‌ش دووه‌م گورزى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى سووریا ده‌درێت. شه‌وى چوارشه‌مى رابردوو، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى سووریا كه‌وتنه شه‌ڕ و پێكدادان له ئه‌نجامدا زیاتر له 100 كه‌س له هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى سووریا كوژران.