ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له سه‌روتاری خۆی دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له عێراق داده‌نێ، چونكه عێراق چه‌قیوه و ئه‌مه‌ریكایش له‌و زێرابهی ناوی نراوه عێراق به ئاسانی ڕزگاری نابێ و ده‌بێ به‌رده‌وام پاره‌ی زۆرتر و زیاتری لێ خه‌رج بكات.
ڕۆژنامه‌ی "
پیتسبۆرگ پۆست گه‌زه‌ته"ی ئه‌مه‌ریكی له سه‌روتاری خۆی دا به ناونیشانی "چه‌قین له عێراق، ئه‌مه‌ریكا پێویسته له عێراق بكشێته‌وه، به‌ڵام ئاڵۆزی زیاتر دروست ده‌بێته‌وه"، تیێدا هاتووه، عێراق دوا زێرابه كه تا ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكا تێیدا به‌شداره و ئێسته‌یش ڕووبه‌ڕووی دوو ته‌نگژه بووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان، دووه‌میشیان هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1990 به‌شداری شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداوی دژ به عێراق كرد و كوێتی له په‌لاماری عێراق پاراست، دووه‌مجار له 2003 ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانانی دووباره كرده‌وه، بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس و زۆرترین ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بڵاوه‌یان پێ كرا، دواتر سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر گیرا و له 2006 له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و دوای داگیركردنی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، له‌سێداره درا،پاشان ده‌ركه‌وتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌م دواییه، جارێكی تر ئه‌مه‌ریكای ناچاركردهوه بگه‌ڕێته‌وه عێراق و كۆتایی به شكستی عێراق بهێنێ و به ته‌واوی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش له عێراق و پاشان له سووریا له‌ناو ببات، دوای ئه‌وه‌ی له 2014 مووسڵی دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه گیرا.
له به‌شێكی تری سه‌روتاری ڕۆژنامه‌كه هاتووه، عێراق ئێسته ڕووبه‌ڕووی كۆسپی ترسناك بووه‌ته‌وه و ڕێگری زۆر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن و داهاتووی عێراق هه‌یه، یه‌كێك له‌و ته‌نگژانه نه‌بوونی پاره‌ی پێویسته و ئێسته له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی كوێت بۆ وڵات و كۆمپانیا به‌خشه‌ره‌كان، تا پاره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له عێراق كۆ بكرێته‌وه، به‌غدا داوای كۆكردنه‌وه‌ی 100 ملیار دۆلاری كردووه، تا ته‌واوی ناوچه وێرانبووه‌كان دووباره ئاوه‌دان بكرێته‌وه و دۆخی ناوچه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه. ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر كه له عێراق ڕوو له نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ین، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی 12 ئایار/مایۆی ئه‌مساڵه.
به‌شداری و به‌خشینه‌كان له كۆنگره‌ی كوێت كێشه و مه‌رجیان له‌سه‌ره، هاوكات ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه هیچ پلانێكی نییه بۆ زیادكردنی بڕی هاوكاریییهكانی كه به كرده‌یی پێشكه‌شی عێراقی ده‌كات، له به‌رانبه‌ردا هانی وڵاتانی كه‌نداو و ئیسلامی سوننه‌ی داوه به تایبه‌ت سعوودیه و ئیمارات، تا زۆرترین پاره پێشكه‌شی عێراق بكه‌ن، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كێشه‌ی گه‌وره‌ی وڵاته سوننه‌كان ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عێراق له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی شیعه‌ی وڵاته‌كه‌وه، كه به ته‌واوی له‌ژێر هه‌ژموونی ئێرانی شیعه‌دان و ئێرانیش بوونی سه‌ربازی له عێراق هه‌یه و به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ و ناوچه‌كانی تر كردووه.
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لایه‌نه نزیكه‌كانی له خۆی كۆكردنه‌وه و هاوپه‌یمانی "نه‌سر"ی ڕاگه‌یاند، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیش بوونه به‌شێك له هاوپه‌یمانییه‌كه، به‌ڵام دواتر هاوپه‌یمانییه‌كه به ته‌واوی ته‌قییه‌وه و ئێران له‌یه‌كتری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ئه‌و لیسته‌ی كه ئێران پشتیوانی ده‌كردن و میلیشیاكان به ناوی "فه‌تح" دروستیان كردووه، له هاوپه‌یمانییه‌كه چوونه‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه وێنای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به ته‌واوی بینینی قورس و ئه‌سته‌م بێ، جیا له‌وه‌یش هاوپه‌یمانی "حیكمه"یش كه له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیمی پیاوی ئاینی شیعه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێ له عه‌بادی جیا بووه‌وه، دۆخه‌كه به ته‌واوی بۆ دوای هه‌ڵبژاردن ئاڵۆزه و چاره‌نووسی عه‌بادی بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ناڕوون و نادڵنیایییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پرسی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆبوونی كورده‌كان له عێراق به كۆتا نه‌هاتووه، ئه‌وان به هێزه‌وه له باكوری عێراق بوونیان هه‌یه و هێزه‌كانیان چه‌كداران و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان مه‌شقیان پێ كراوه و مه‌ترسی دروستبوونه‌وه‌ی كێشه له نێوان ناوه‌ند و كورده‌كان هه‌یه، هاوكات كورده‌كان له باكوری سووریاش ڕووبه‌ڕووی توركیا بوونه‌ته‌وه، كه یه‌كێكه له گرنگترین هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتن له ناوچه‌كه.
كارێكی باشه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌دا له عێراق له چه‌ندان بواره‌وه دووباره بكشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان خه‌ریكن دووباره ڕه‌نگڕێژی بۆ ئێسته و داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كه ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاڵۆزییه‌كانی تێدا قوڵتر ده‌بێته‌وه و له خاڵێكدا ناوه‌ستێ، له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌ڵبژاردن و ناڕه‌زایی به‌رده‌وامیش دژ به ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پرسێك دێته ئاراوه، كه كێ عێراقی ون كردن و له ده‌ستی دا؟.
ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كرێ، ئه‌مه‌ریكییه‌كان چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه، چونكه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پلان داده‌ڕێژێ بۆ مانه‌وه‌ی له عێراق بۆ هه‌میشه و تا كۆتایی، ئه‌مه‌یش پێویستی به به‌رده‌وامی تێچووی زۆر هه‌یه، چونكه ئاشتی و ئارامی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له عێراق ده‌سته‌به‌ری بكات‌و له داهاتوویه‌كی نزیك هیچ كات ده‌سته‌به‌ر نابێت.