12 وه‌زیرى به‌رگرى وڵاتانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دوێنێ نه‌یانتوانى له رۆما بگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌باره‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه له‌لاى هه‌سه‌ده له سووریا گیراون.
دوێنێ سێشه‌م له رۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌و چه‌كداره بیانیانه‌ى داعش ئه‌نجام درا، كه له سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات گیراون.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى ئه‌و نیگه‌رانیانه دێت كه ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا، له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌رى راكردنى ئه‌و چه‌كداره تیرۆریستانه‌ى داعش هه‌یانه.
كۆبوونه‌وه‌كه به داخراوى به‌سه‌رپه‌رشتى جیمس ماتیسى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام دواى ته‌واو بوونى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ركه‌وت 12 وه‌زیرى به‌رگریى به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌یانتوانى بگه‌نه رێكه‌وتنێك بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى كه ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتن ، كه ئه‌و هێزانه‌ش هاوپه‌یمانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكان.
یه‌كێك له پێشنیاره‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌م چه‌كدارانه كه ژماره‌یان به سه‌دان ده‌بێت، بگوازرێنه‌وه وڵاتانى خۆیان و له‌وێشه‌وه دادگایى بكرێن، به‌ڵام به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى دواى ته‌واو بوونى كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا بووه، ئه‌م پێشنیارانه له لایه‌ن زۆرێك له وه‌زیره‌كان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
فڕه‌نسا چه‌ندین جار دووپاتى كردۆته‌وه، نایه‌وێ ئه‌و چه‌كدارانه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى فڕه‌نسیان هه‌یه و له ریزه‌كانى داعش بوون، بگه‌ڕێنه‌وه فڕه‌نسا به‌ڵكو ده‌یه‌وێ هه‌ر له‌سووریا دادگایى بكرێن.
تیمى ئه‌مه‌ریكى به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌كه هیواى ئه‌وه‌ى خواستووه، وڵاتانى رۆژئاوا به رێكه‌وتنێك بگه‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌و چه‌كدارانه.
جیمس ماتیس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا به‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى یاوه‌رى بوون له سه‌ردانه‌كه‌ى، راگه‌یاندووه "هێشتا بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بوو، هێشتا كارى بۆ ده‌كرێت". جیا له‌وه‌ش ناوى وه‌زیرانى به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.