له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی وشكبوون، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات، عێراقییه‌كان له ناوه‌ڕاست و باشوور ده‌ستیان به هه‌ڵكه‌تی بیر بۆ ده‌سكه‌وتنی ئاوی خواردنه‌وه و ئاودێری كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان كردووه، ئه‌و شارانه‌ی كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زێی دیجله به ته‌واوی هه‌ڕه‌شه‌ی وشكبوونیان له‌سه‌ره، چونكه ئاوی ئه‌و ڕووباره به ته‌واوی كه‌می كردووه.
به‌رپرسانی لۆكالی له پارێزگای میسان و شارۆكه‌كانی تر دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له باشووری عێڕاق، ڕووباری دیجله به ته‌واوی وشكی كردووه و ڕێژه‌ی ئاوی زۆر دابه‌زیوه و هاوشێوه‌ی چه‌مێكی لێ هاتووه، هۆكاری ئه‌مه‌یش بۆ كه‌می بارانبارین و كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مه‌جید جبووری ئه‌ندازیاری به‌نداو و ئاودێری ده‌ڵێ، له‌به‌رده‌م عێراقییه‌كان جیا له هه‌ڵكه‌ندی بیر هیچ بژارده‌یه‌كی تر بوونی نییه، له ترسی دابه‌زینی ڕێژه‌ی ئاوی دیجله و فورات، له ئێسته‌وه بڕی ئاو زۆر كه‌می كردووه و له هاوین به ته‌واوی وشك ده‌بێ، چونكه تا ئێسته بارانی زۆر له عێراق نه‌باریوه و زۆرینه‌ی ناوچه كشتوكاڵییه‌كانیش ڕوویان له وشكبوون كردووه، ته‌نانه‌ت گرفتی ئاوی خواردنه‌وه‌یش له شاره‌كانی باشوور دروست بووه.
جووتیاران و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست ده‌ستیان به لێدانی بیری ئاو كردووه، بۆ ده‌سكه‌وتنی ئاو، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی عامری فه‌لووجه و زه‌وبه‌عی به‌غدا و میسان و بابل و كوت و ناسرییه و شوێنه‌كانی تر، تا هه‌م له بێ ئاوی خواردنه‌وه و ئاودانی كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانیان ڕزگاریان ببێ.
مه‌زهه‌ر سویلح هاووڵاتییه‌كی شاری میسان /367 كیلۆمه‌تر باشووری به‌غدا/ ده‌ڵێ، جووتیاران هه‌ست به نیگه‌رانی زۆر ده‌كه‌ن و چاو له بێستانه‌كانیان ده‌گه‌ڕێن، كه به هۆی وشكبوون و نه‌بوونی ئاو، له‌ناو ده‌چن. بۆیه ئه‌وانه‌ی پاره‌دارن نایانه‌وێ كێڵگه‌كانیان له‌ناو بچێ و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ندنی بیر كردووه.
ئه‌و بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" ده‌ڵێ، كێشه‌ی ترسناك بریتییه له‌وه‌ی ئاوی باشووری عێراق له زۆربه‌ی شوینه‌كان سوێره و بۆ خواردنه‌وه و خۆشۆردن به هیچ شێوه‌یه‌ك ناشێت، كاره‌ساتی له‌وه گه‌وره‌ترین ئه‌وه‌یه، حكوومه‌ت بێ ده‌نگه و وه‌كو ئه‌وه وایه هیچ ڕووی نه‌دابێ، له كاتێكدا ڕووباری دیجله كه شاده‌ماری ژیانه له عێراق و مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه، ڕووی له وشكبوون كردووه و فوراتیش له هاوین به ته‌واوی وشك ده‌بێت.
به‌هۆی زۆری تێچووی بیرهه‌ڵكه‌ندن، زۆرێك له جووتیاران به چه‌ند كه‌سێكیان یه‌ك بیر لێ ده‌ده‌ن و به هاوبه‌شی ئاو له نێوان خۆیان بۆ خواردنه‌وه و خۆشۆردن و كێگه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، سافی ره‌بیعی خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی بیرلێدانه و ده‌ڵێ، له چه‌ند مانگی ڕابردوو، خواست له‌سه‌ر بیر لێدان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق زۆر زیادی كردووه و نازانین فریای كام شوێن بكه‌وین و بیریان بۆ لێ بده‌ین، ئه‌مه‌یش به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی وشكی و دواكه‌وتنی باران بارینه.
زیاتر گوتی، نرخی لێدانی هه‌ر بیرێكی ئاو بۆ پێنج تا 10 ملیۆن دیناری عێراقی یان چوار تا هه‌شت هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به گوێره‌ی قووڵی بیره‌كه‌یش نرخه‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ، به‌ڵام له زۆرێك له ناوچه‌كان ئاوی سوێر ده‌رده‌كه‌وێ، له قوڵایی پێنج تا 100 یان 250 مه‌تر بیر لێدان، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاكی ناوچه‌كه له قوڕ و لیته‌ی ڕووباره‌كان و له‌سه‌ر ده‌ریاوه دروست بووه.
له 2005 دوای ئه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی له عێراق كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵكی كرد، پرۆسه‌ی بیر لێدان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به چڕی ده‌ستی پێ كرد، بیر لێدان ڕۆژ دوای ڕۆژ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ڕوو له زیادبوونه و له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2016 و 2017 و ئێسته‌دا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست و زۆرترین خواستی له‌سه‌ر.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هاوینی 2015 داوای له هاووڵاتییان كرد، ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی مه‌كه‌ن، حكوومه‌تیش ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وان كرد، بۆ لێدانی بیری ئاو له‌و ناوچانه‌ی تووشی وشكبوون هاتبوون.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، عێراق ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی وشكی ده‌بێته‌وه كه له مێژوودا تا ئێسته به‌خۆی نه‌دیوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فوراته له حه‌وزه‌ی ئاو و به‌نداوه‌كان له توركیا و ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌ڕژێنه ناو هه‌ردوو ڕووباره‌كه، سالح زه‌وبه‌عی پسپۆری ئاسایشی ئاو ده‌ڵێ، عێراق ساڵانه پێویستی به 100 ملیار مه‌تر سێجا ئاو هه‌یه، ئه‌م بڕه‌یش ڕۆژ دوای ڕۆژ كه‌متر ده‌بێته‌وه، له وشكبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه له ناوچه‌كانی باشوور ئاوی ژێرزه‌ویش سووره و به كه‌ڵكی هیچ شتێك نایه‌ت، سه‌دان بیری ئاو له‌و ناوچانه لێ دراون، به‌ڵام گه‌یشتوونه‌ته ئاوی سوێر و بێ سوود هه‌وڵی له‌گه‌ڵ دراوه و پێوه‌ی ماندووبووین.
له ساڵی 1998 دانوستاندنه‌كانی نێوان ڕژێمی به‌عس و توركیا بۆ ڕێگری له دروست كردنی به‌نداو له‌سه‌ر ڕووباری دیجله و فورات له‌لایه‌ن توركیاوه شكستی هێنا، كه ده‌بووه هۆی وشكبوونی ئاوی ڕووباری دیجله و فورات، به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له توركیا كرد، به كه مووشه‌كی دوورمه‌ودا به‌نداوه‌كانی سه‌ر ڕووباری دیجله و فورات ده‌ته‌قێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نكه‌ره ده‌سبه‌رداری دروست كردنی ئه‌و به‌نداوانه نه‌بێ، ئه‌نكه‌ره ده‌سبه‌جێ داوای دانوستاندنی كرد و دروست كردنی به‌نداوه‌كانی وه‌ستاند، به‌ڵام دوای ڕووخانی سه‌دام، توركیا به په‌له ده‌ستی به دروست كردنی به‌نداوه‌كان كرده‌وه.