ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه 18 ئه‌ندامییه‌كه‌ی په‌رله‌مان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و كه‌رتی گشتی ده‌كات و راپۆرتی خۆی ده‌داته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان، پێشتر زیاتر له 30 سه‌عات كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه كردووه و به پرس و راوێژ به خه‌ڵكی شاره‌زا و پسپۆڕ، پرۆژه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لتر له‌وه‌ی حكوومه‌ت ئاماده كراوه.
ئه‌وه‌شی گوت، لیژنه‌ی دارایی راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی حكوومه‌ت ته‌واو كردووه و سبه‌ینێش راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی ده‌نووسرێت و هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌سه‌ر ده‌كرێت و راپۆرتی كۆتا ده‌درێته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه پڕۆژه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی.
شێركۆ جه‌وده‌ت كه په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتووه، ده‌ڵێت: چوار ساڵه په‌رله‌مان فشار ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی بندیوار و دوو مووچه‌یی و خانه‌نشینیی نایاسایی، به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانبه‌ر و كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و كه‌مئه‌ندامان بوونه‌ته قوربانی، به تایبه‌ت خانه‌نشینان قوربانی گه‌وره‌ن چونكه خانه‌نشینییه‌كی زۆر زۆری نایاسایی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، دوای روداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر، دۆخێك هاتووه‌ته پێشه‌وه، ته‌نیا چاكسازی ده‌توانێت ببێته فریادڕه‌س و ئێستا كۆده‌نگیی هه‌یه كه چاكسازییه‌كان بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشی كرد، رۆژی یه‌كشه‌م (18ی شوباتی 2018)، لیژنه‌ی باڵای پاكێجی پرۆژه‌ی چاكسازی، دواین كۆبونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات و پرۆژه‌كه ده‌درێته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ لایه‌نێك رێگری بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كه دروست كردووه، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: تا ئێستا هیچ فراكسیۆنێك به فه‌رمی نه‌هاتووه بڵێت من دژی ده‌رچواندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌م، به‌ڵام له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا كه گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ده‌كرێت، ده‌رده‌كه‌وێت كام لایه‌ن دژی پڕۆژه‌كه‌یه‌و كام لایه‌نه‌ش له‌گه‌ڵیه‌تی.
وشه ـ هه‌ستیار