گه‌نجان و لاوانی تازه‌پێگه‌یشتوو له سه‌رتاسه‌ری دنیا، ئه‌مساڵ له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سبه‌رداری به‌كارهێنانی فه‌یسبووك بوون و زیاتر ڕوویا له ئینسته‌گرام و ستاپ چات كردووه، به‌هۆی ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی فه‌یسبووك له‌به‌رده‌م به‌كارهێنه‌رانی دروستی كردووه.
توێژینه‌وه و ئاماره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن، كه لاوان به‌لێشاو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌جێ ده‌هێڵن و ته‌واوی كاته‌كانیان ئیتر به به‌كارهێنانی ئینسته‌گرام و سناپ چات به‌كارده‌به‌ن و پێشبینی ده‌كرێ له ساڵی 2018یش به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك زۆر له ئێسته كه‌متر ببێته‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی كه‌متر له 11 ساڵن و ئه‌وانه‌یشی له نێوان 12 بۆ 17 ساڵ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 9.3%ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووكن، به‌ڵام چیتر ناتوانن به‌كاری بهێنن، ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی كه‌سانی ته‌مه‌ن 18 تا 24 ساووش 5.6% ده‌بێ.
میدیاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نیا له‌مساڵ زیاتر له دوو ملیۆن كه‌سی خوار 24 ساڵ واز له به‌كارهێنانی فه‌یسبووك ده‌هێنن و 1.6یان ڕوو له به‌كارهێنانی تۆڕی ئینسته‌گرام ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی تریش خه‌ریكی سناپ چات ده‌بن.
شاره‌زایان له‌باره‌ی هۆكاری به‌جێهێشتنی فه‌یسبووك له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه ده‌لێن، گه‌وره‌ترین هۆكاری دووركه‌وتنه‌ی لاوان له فه‌یسبووك ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌یه كه به‌رده‌ما فه‌یسبووك دژی به‌كارهێنه‌رانی ده‌یگرێته‌به‌ر و جێبه‌جێیان ده‌كات.