ئه‌نتۆنیۆ گۆتریش ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ى كوێت ئاماده بوو گوتى"ده‌بێت مافى هه‌موو لایه‌نه‌كانى عێراق زامن بكرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له وته‌یه‌كدا له كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق ئه‌نتۆنیۆ گۆتریش گوتى" ده‌بێت ئاشته‌وایى له عێراق پاڵپشت بێت بۆ ئه‌و لێپرسینه‌وانه‌ى كه له تاوانه‌كان ده‌كرێت، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ده‌كه‌ن هه‌موو جۆره‌كانى توندوتیژى ره‌گه‌زى بوه‌ستێنێ".
گۆتریش دووپاتى كرده‌وه ده‌بێت مافى هه‌موو لایه‌نه‌كانى عێراق زامن بكرێت، به‌شیێوه‌یه‌ك هه‌له ره‌خساوه‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان یه‌كسان بێت.
گۆتریش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد عێراق به‌ده‌ست توندوتیژى تایفى و ره‌گه‌زى ناڵاندوویه‌تى، بۆیه داواى كرد، كۆششه‌كان بۆ له‌ناوبردنى ئه‌م دوو دیارده‌یه به‌گه‌ڕ بخرێت.
له باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌نتۆنیۆ گۆتریش"هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق بنه‌مایه‌كه بۆ سه‌قامیگربوون و بوژانه‌وه‌ى ئابوورى".
له‌باره‌ى ژنانیشه‌وه ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتى " ده‌بێت رۆڵێكى گه‌وره‌تر به ژنانى عێراق بدرێت له پرۆسه‌ى سیاسى و كه‌رته گرنگه‌كانى وڵاته‌كه، هه‌روه‌ها هه‌ڵی ژیانێكى نوێ به‌و ژنانه بدرێت كه چه‌وساونه‌ته‌وه".