له مووسڵ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى هێرش ده‌كاته سه‌ر سوپاى عێراق و سه‌ربازێك بریندار ده‌كات و چوار پۆلیسیش ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى مووسڵ ئاشكرایان كردووه، میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له سه‌ر پردى چواره‌مى لاى راستى مووسڵ ته‌قه‌یان له هێزه عێراقییه‌كان كردووه، سه‌ربازێكیان بریندار كردووه، كه په‌له ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كردووه ته‌قه‌كان له لایه‌ن كه‌تایبى سه‌ید شوهه‌دا بووه، كه هێزێكى سه‌ر به میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبییه.
دواتر هه‌مان هێز له گه‌ڕه‌كى ته‌یڕانى باشوورى شارى موسڵ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فه‌وجى هه‌شتى پۆلیسى موسڵ، چوار كه‌سیان له‌و هێزه ده‌ستگیر كردووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كردووه، ده‌ستگیركردنى پۆلیسه‌كان له كاتێكدا بووه كه هێزه‌كه‌ى پۆلیس خه‌ریكى راپه‌راندنى ئه‌ركه‌كه‌ى خۆیان بوون، گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ده‌پشكنى.
ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوى له‌م جۆره نییه كه له مووسڵ یان له ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق رووده‌دات، میلیشاى حه‌شدى شه‌عبى وێراى ئه‌نجامدانى چه‌ندان تاوان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤیل، زۆرجاریش رووبه‌ڕووى هێزه‌كانى پۆلیس و سوپاى عێراق ده‌بێته‌وه.