هێمای هاتوچۆ له وڵاتی تایوان به بۆنه‌ی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه دیزانه‌كه‌ی گۆڕا، ئه‌مه‌ش به پشتگیرییه‌كی فه‌رمی بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه دانرا.
له وڵاتی تایوان، به بۆنه‌ی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه، نیشانه‌كانی هاتوچۆی وڵاته‌كه‌یان گۆڕی، له‌سه‌ر زۆربه‌ی شه‌قامه‌كان هێمای سوور كه به مانای وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كان دێت، بوو به كچ و كوڕێك به ڕه‌نگی سوور، كه كوڕه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆ و داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات، ڕه‌نگی سه‌وزیش كه به مانای ڕۆیشتن دێت، كرا به كچ و كوڕێكی سه‌وز و ده‌ستی یه‌كتریان گرتووه و ده‌ڕۆن.
ئه‌مه‌ش به پشتگیرییه‌كی فه‌رمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه دانرا، كه ئاشقان به ئاشكرا ده‌توانن به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕن و كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیان به‌سه‌ر ببه‌ن.
ڤاڵنتاین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چێرۆكێكى سه‌ده‌ى سێیه‌م، كه فه‌رمانڕه‌وایه‌ك به‌ناوى كلودیوسى دووه‌م، فه‌رمانڕه‌وایى شارى ڕۆمای كردووه، له‌و كاته‌دا ئه‌و پێى وابووه ئه‌گه‌ر سه‌ربازان خویان له هاوسه‌رگیرى و منداڵبوون دوور بگرن، ئه‌وا زیاتر ده‌توانن بجه‌نگن و شه‌ر بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هاوسه‌رگیرى له‌نێو سه‌ربازه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرا.
به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ك به‌ناوى Valentine of Terni، كه له ساڵى 226ز له شارى تێرناى ئیتاڵى له‌دایك بووه، به شێوه‌یه‌كى نهێنى كچ و كوڕانی له یه‌كتر ماره ده‌كرد، كاتێك ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه به‌وه‌ی زانى، یه‌كسه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ قه‌شه‌كه ده‌ركرد، و ڤاڵنتاین له رێكه‌وتى 14 شووباتى ساڵى 269 له ڕۆما له‌سێداره درا، له كۆماری ئیرله‌ندا نێژراوه.