حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له وتارى ئه‌مڕۆى كۆنگره‌ى كوێت، وشه‌ى"هه‌رێمى" قووت دا و له برى هه‌رێم وشه‌ى" باكورى" به‌كارهێنا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌وتارى كردنه‌وه‌ى رۆژى سێیه‌مى كۆنگره‌ى ئاوادانكردنه‌وه‌ى عێراق كه له كوێت به‌ستراوه، حه‌یده‌ر عه‌بادى له وتاره‌كه‌یدا، وشه‌ى هه‌رێمى كوردستانى قووت ده‌كات له برى ئه‌و باكورى به‌كارهێنا.
عه‌بادى كاتێك داواى له كۆمپانیاكان كرد، بێن له عێراق كار بكه‌ن، ناوى هه‌موو شوێنه‌كانى هێنا و به‌ڵام كاتێك گه‌یشته سه‌ر ناوهێنانى هه‌رێمى كوردستان وتى" شاره خۆشه‌ویسته‌كانى باكوورمان له كوردستانى عێراق".
به پێى هه‌واڵێك كه له سایتى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌كارهێنانى وشه‌ى" باكور" له برى " هه‌رێم" له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه به ئه‌نقه‌ست بووه.
دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى له هه‌رێمى كوردستان، زۆرێك له به‌رپرسانى عێراق، بۆ جاڕسكردنى كورد، وشه‌ى باكور، له برى هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێنن. له‌كاتێكدا له ده‌ستوورى عێراقدا، ئه‌م وڵاته فیدڕالییه و هه‌رێمیش بوونێكى یاسایى و ده‌ستووریى هه‌یه. به‌كارهێنانى وشه‌ى" باكور" سه‌ره‌تا له فه‌رهه‌نگى به‌عس به‌كارهات.