نیشانەكانی ژەهراویبوونی جگەر چین؟

:: PM:01:42:14/02/2018 ‌
جگەر ژەهری لەش دەگۆرێت بۆ مادەی پاشەرۆ پاشان لە ڕێگەی میز و پیسایییەوە دەكرێنە دەرەوە، كارێكی زۆر گرنگی جەستە ئەنجام دەدا، بۆیە پێویستە چاودێری بكرێ و پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجام بدرێ، ئەگەر پەراوێزی بخەن و ژەهری زۆر لە جگەر كۆ ببێتەوە و ژەهراوی ببێ، ئەوا كۆمەڵێك نیشانە هەن و ئاگەدارمان دەكەنەوە تا بە خێرایی سەردانی پزیشك بكەین، كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

یەكەم: زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی خێرا، كاتێك جگەر زۆر كار بكات یا زیانی پێ بگات،  ناتوانێ ئەركەكانی بە باشی ئەنجام بدات، ئەمەیش دەبێتە كۆبوونەوەی ژەهر لە شانە و خانەكان، كاتێك ژەهر بەردەوام زۆر ببێ، ئەوا ژەهرەكان دەگۆڕێن بۆ چەوری و كێشی لەش بەخێرایی زیاد دەكەن.

دووەم: هەستەوەری، كاتێك گرفتێكی تەندروستی لە جەستە هەبێ، جگەر دژە تەن لە جەستە بڵاو دەكاتەوە، تا كێشەكە چارەسەر ببێ، بەڵام ئەگەر جگەر خۆی  ژەهراوی ببێت، ناتوانێت ئەو كارە ئەنجام بدات، بەمەیش یەكەم حاڵەت دوای نەتوانینی بڵاوكردنەوەی دژە تەنەكان لەلایەن جگەرەوە، جەستەی مرۆڤ تووشی هەستەوەری زۆر دەبێت.

سێیەم: شەكەتی درێژخایەن، یەكێكە لە نیشانەكانی ژەهراوی بوونی جگەر، چونكە ژەهر هۆكارێكە بۆ دروست بوونی ئازار و شەكەتی، بۆیە پێویستە بەشێوەیەكی خێرا ژەهراوی بوونی جگەر چارەسەر بكرێت تا كار نەكاتە سەر سیستەمی بەرگری لەش.

چوارەم: زیادبوونی ئارەق كردن و بۆنی ناخۆش، جگەر هەروەك مەكینەیەكی ئۆتۆمبیلە، ئەگەر بێ‌ وچان كار بكات، زۆر گەرم دەبێت و پلەی گەرمی ناوەوەی لەش زیاد دەكات، بۆ ئەوەی پلەی گەرمی لەش كەم ببێتەوە و هاوسەنگی دروست بێ، ئەوا لەش دەست بە ئارەق كردن دەكات و سەرەنجام بۆنی ناخۆش دروست دەبێت.

پێنجەم: زیپكە، زیاد بوونی ژەهر لە لەشدا هاوسەنگی هۆرمۆنەكان تێك دەدات، بەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ دەركەوتنی زیپكە لەسەر ڕووخسار.

شەشەم: بۆنی ناخۆشی دەم، بۆنی ناخۆشی هەناسەدان لەوانەیە گرفتێكی جگەر دروستی بكات، چونكە زۆر كات ئەم حاڵەتە بە پزیشكی ددان نیشان دەدرێت، بەڵام چارەسەری ناكات بۆیە پێویستە لەم كاتەدا بیر لە پشكنینی جگەر بكرێتەوە، تا هۆكارەكەی بدۆزنەوە و چارەسەری بكەن.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد