به‌هۆى شهپۆڵێكى سه‌ختى به‌فرباران له باكورى ژاپۆن 15 كه‌س مردن و 222 كه‌سیش زامداربوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌رپرسانى فریاكه‌وتن له ژاپۆن رایاگه‌یاند له باكوورى ژاپۆن شه‌پۆلێكى سه‌ختى به‌فربارین بۆته هۆى مردنى 15 كه‌س و برینداربوونى 222 كه‌س.
به‌رپرسانى فریاكه‌وتن هۆكاره‌كه‌یان روونكردۆته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، له‌كاتێكدا بووه كه به‌فریان له‌ماڵه‌كانیان راماڵیوه و به‌هۆى كه‌وتنى بڕێكى زۆرى به‌فر به‌سه‌ریانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا شه‌پۆلى به‌فرێكى زۆر له هه‌ر سێ ویلایه‌تى فۆكۆى و نیگاتى و تۆیامى باكورى وڵاتى ژاپۆنى گرتۆته‌وه.
به پێى دوایین زانیارى كه‌شناسى برى به‌فربارین ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ویلایه‌تى فۆكۆى گه‌یشتۆته دوو مه‌تر و 78 سنتمهتر، له نیگاتى دوو مه‌تر ونیو، له ویلایه‌تى تۆیامیش مه‌ترێك و 60 سهنتمهتره.
وڵاتى ژاپۆن به پێى هه‌ڵكه‌وته جوگرافیاكه‌ى وا ده‌كات، شاره‌كانى باكورى ئه‌م وڵاته، ساڵانه بكه‌ونه به‌ر شه‌پۆلێكى سه‌ختى به‌فر و سه‌رماوه.