ئه‌و پیاوه ئاشقه‌ی چه‌ندان ساڵه له‌به‌ر نه‌گه‌یشتنی به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، له سه‌ر چیایه‌ك به ته‌نیا ده‌ژی، له ڕۆژی ڤالانتایندا برینه‌كه‌ی دووباره كولایه‌وه و په‌یامێكی گه‌یاند.
عه‌لی عه‌بدوڵای ناسراو به "عه‌لی عاشق” ساڵی 1937 له گوندی سرێشمه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی خه‌لیفان له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا عاشقی كچی خاڵی بووه، خۆسهویستییهكی قووڵ له نێوانیان دروست بووه و بڕیاریان داوه هاوسه‌رگیری بكه‌ن و بۆ هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه بژین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌لی هه‌ژار بووه و توانای دابینكردنی بژێوی نه‌بووه، ماڵی خاڵی ڕازی نه‌بوون كچه‌كه‌یانی پێ بده‌ن و كچه‌كه‌یان داوه به كوڕێكی تر.
ئه‌م پیاوه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 80 ساڵ، به‌ڵام تا ئێسته هاوسه‌رگیری نه‌كردووه و ژیانی ته‌نیایی هه‌ڵبژاردووه، هه‌ر بۆیه له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه خانوویه‌كی بچووكی له ناوچه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ به هه‌موو كهلوپهلێكهوه بۆ دانبین كردووه، تا ئێسته‌ش به‌ته‌نیا تێیدا ده‌ژی.
ڕۆژی 14ی شوبات كه به ڕۆژی ڤالانتاین یان ڕۆژی خۆشه‌ویستی ناسراوه، هه‌موو عاشقێك له‌م ڕۆژه‌دا یادی ده‌كاته‌وه و به‌لێنی تاهه‌تایی مانه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌یه‌كتر ده‌ده‌ن، به‌ڵام كه‌سێكی وه‌ك عه‌لی عاشق له‌م ڕۆژه‌دا ته‌نیا خه‌مخواردنی بۆ ده‌مێنێته‌وه و به ئومێدی به‌یه‌ك گه‌یشتن بیر له داهاتووی ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش عه‌لی عاشق له لێدوانێكدا له ڕێگه‌ی "وشه”وه پیرۆزبایی له ته‌واوی عاشقانی كوردستان كرد و ئومێدی به‌یه‌ك گه‌یشتنی بۆ خواستن، سه‌باره‌ت به عه‌شقیش گوتی: "دنیا به‌و هه‌موو ناشرینییه‌ی خۆیه‌وه به خۆشه‌ویستیه‌وه جوانه، هیچ شتێك لای من له عه‌شق پیرۆزتر نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێ كلتووری ئێمه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی له مانای ڕاسته‌قینه‌ی عه‌شق تێبگات، بۆیه له زۆربه‌ی شوێندا به منی عاشق ده‌ڵێن شێت!”.
سۆران - موڕشید برادۆستى