رێكس تیلرسن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ئوردن داواى له ئێران كرد سه‌رباز و هێزه‌كانى له سووریا بكێشێته‌وه، جیا له‌مه‌ش له دیمانه‌یه‌كدا كه ئه‌مرۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ" دوو شت ئێران له‌سووریا ده‌رده‌كات ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و ده‌ستوورێكى نوێییه".
ئه‌مڕۆ تیلرسن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له گه‌ڵ ئه‌مین سه‌فدى هاوتاكه‌ى، گوتى" ئه‌مه‌ریكا له دوایین پێكدادانى نێوان ئیسرائیل و ئێران له‌سووریا نیگه‌رانه".
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى سووریاش تیلرسن گوتى" چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سورویا ده‌بێت به پێى بڕیارى 2254 و دانوستاندنه‌كانى جنێف بێت". هه‌ر له‌به‌ر كێشه‌ى سووریا سوپاسى وڵاتى ئوردنى كرد، كه پێشوازى له ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره‌كانى سووریا كردووه.
تیلرسن دووپاتى كرده‌وه ده‌بێت ئێران سه‌رباز و هێزه‌كانى خۆى له سووریا بكێشێته‌وه، بۆئه‌وه‌ى رێگه بدات له سووریا چاره‌سه‌رى سیاسى ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها له دیمانه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ له كه‌ناڵى حوره له‌گه‌ڵ تیلرسن ئه‌نجام دراوه، تیلرسن ده‌ڵێ" هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و ده‌ستوورێكى نوێ ئێران له سووریا ده‌رده‌كات".
رۆژى شه‌مووى رابردوو، فڕۆكه‌كانى سووپاى ئیسرائیل چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئێران و سووریایان له ناو خاكى سووریا بۆردومان كرد، له ئه‌نجامى به‌رگرى هێزه‌كانى سووریاش فڕۆكه‌یه‌كى ئیسرائیلى تێك شكێنرا.