رووتانه‌وه‌ی قژ یه‌كێكه له گرفته باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه له دنیادا و زۆربه‌ی كه‌سه‌كان به‌ده‌ست ئه‌م قژ ڕووتانه‌وه‌یه ده‌ناڵێنن، بۆیه زانایان دوو گیراوه‌یان داناوه بۆ رزگاربوون له قژ رووتانه‌وه و به‌هێزبوونی قژیان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له دوو گیراوه‌ی كاریگه‌ر ده‌كات بۆ به‌هێزبوونی قژ و ڕزگاربوون له هه‌ڵوه‌رینی قژ و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه كه دوو پێكهاته‌ی گرینه هه‌یه كه ڕه‌گی قژ به‌هێز ده‌كات و له قژ هه‌ڵوه‌رین ده‌تان پرێزێت.
به‌گوێره‌ی وته‌ی پزیشكان كه لێره‌دا باس له دوو گیراوه ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی قژ له رووتانه‌وه ئه‌م دوو گیراوه‌یه بریتین له:
گیراوه‌ی یه‌كه‌م: پێویستمان به یه‌ك هێلكه‌یه له‌گه‌ڵ ئاوی نیو لیمۆ و تێكه‌ڵكردنیان به‌شێوازێكی باش، هه‌روه‌ها دواتر زیادكردنی یه‌ك كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتوون بۆ ئه‌م پێكهاته‌یه، ئه‌م گیراوه‌یه قژتان بده‌ن بۆماوه‌ی 20 بۆ 30 خووله‌ك، چونكه كوونیله به‌تاڵه‌كانی مووی سه‌ر پڕده‌كاته‌وه و قژ له رووتانه‌وه ده‌پارێزێت و مووه‌كانی تری سه‌ریش به‌هێز ده‌كات.
گیراوه‌ی دووه‌م: به تێكه‌ڵكردنی یه‌ك كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتوون له‌گه‌ڵ چوار قه‌تره له ئاوی لیمۆ و یه‌ك له‌سه‌ر چوار كووپ زه‌یتی گیاكان و تێكه‌ڵكردنی به‌شێوه‌یه‌كی باش و دان له قژ، كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕووتانه‌وه‌ی قژ و پاراستی قژ و به‌هێزكردنی قژ.