بە وێنە.. 10 مۆلیدە لە دهۆك گڕی گرت

كەمێك پێش ئێستە بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە 10 مۆلیدەی كارەبای سەنتەری شاری دهۆك كەوتەوە و تا ئێستە ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوە.

بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە 10 مۆلیدەی كارەبای كۆڵانی "بەرۆشكێ" لە سەنتەری شاری دهۆك كەوتووەتەوە و زیانی زۆری مادی لێ‌ كەوتووەتەوە.

زیاتر گوتی، جگە لە سووتانی 10 مۆلیدە هاوكات ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی گازوایلیش سووتاوە كە نزیك بووە لە مۆلیدەكان.

هاوكات پەیامنێری "وشە" لە دهۆك ڕای گەیاند، بەهۆی ئەو ئاگرەوە كەسێك گیانی لە دەستداوە و چەند كەسێكی تریش برینداربوون كە باری تەندروستیان نا جێگیرە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەم ساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر لە  10 رووداوی ئاگر كەوتنەوە تومار كراون و تەنیا دوو كەس برینداربوون.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری




وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:04:43:14/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 322 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌