به گوێره‌ی وته‌ی پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ئاماژه‌یان به رۆبۆتێك كردووه له وڵاتی چین كه كۆمپانیایه‌ك هه‌ستاوه به دروستكردنی رۆبۆته‌كه و كاری پزیشكی ده‌كات، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی ئه‌نجام داوه و ده‌رچووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
scmp" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له رۆبۆتێكی پزیشكی ده‌كات كه له وڵاتی چین دروست كراوه و ده‌ڵێت، پسپۆڕانی ته‌كنه‌لۆژی وڵاتی چین هه‌ستان به دروستكردنی رۆبۆتێكی زیره‌ك كه له بواری پزیشكیدا كار ده‌كات و له یه‌كێك له زانكۆكاندا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه و سه‌ركه‌وتووبوو له تاقیكردنه‌وه‌كه و بوو به پزیشك.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه كه باس ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م رۆبۆته له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی چینیه‌وه دروست كراوه، به‌ڵام یه‌كه‌مجار له وڵاتی ئوسترالیادا تاقی كرایه‌وه كه تێیدا 456 قوتابی پزیشكی به رۆبۆته‌كه وه تاقیكرانه‌وه بۆ بوون به پزیشك و رۆبۆته‌كه تیایدا ده‌رچوو، هه‌روه‌ها ئێسته ئه‌م رۆبۆته له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی چین زۆر به سه‌ركه‌وتوویی كاری پزیشكی ده‌كات.
كۆمپانیا چینییه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌م رۆبۆته تا ئێسته كاری پزیشكی بۆ دوو ملیۆن كه‌س كردووه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌بێ كێشه، له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م رۆبۆته تا ئێسته‌یش نه‌خراوه‌ته بواری نه‌شته‌رگه‌ری، به‌ڵام له بواره‌كانی تر سه‌ركه‌وتوو بووه، ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه ناوی رۆبۆته‌كه "Xiaoyi" و له‌لایه‌ن كۆمپانیا چینییهكهوه ناو نراوه.