میوه‌ی ئا‌ڤۆكادۆ یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌یش چه‌ندان سوودی تری هه‌یه له‌وانه پاراستنی ئه‌ندامی جگه‌ر له نه‌خۆشی و كۆبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ژه‌هر.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
liversupport" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی میوه‌ی ئا‌ڤۆكادۆ ده‌كات بۆ جگه‌ر و ده‌ڵێت، به گوێره‌ی توێژینه‌وه نویكان كه پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌نجامیان داوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له چاره‌سه‌ره باشه‌كان بۆ دووربوون له نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و پاراستنی جگه‌ر له ڕێژه‌یه‌كی زۆری ژه‌هر، چونكه ئه‌م میوه‌یه ژه‌هری جگه‌ر له‌ناو ده‌بات.
به گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه بۆ میوه‌ی ئا‌ڤۆكادۆ ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌م میوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی "گلوتاسیۆن" كه یه‌كێكه له دژه ئۆكسانه به‌هێزه‌كان بۆ پاراستنی ئه‌ندامی جگه‌ر له‌و ژه‌هرانه‌ی كه زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن و ناهێڵن كرداره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌نجام بدات، بۆیه خواردنی ئه‌ڤۆكادۆ به شێوه‌یه‌كی رۆژانه كاریگه‌ره ژه‌هره به‌هێزه‌كان له‌ناو ده‌بات.
جگه له‌وه‌یش ئا‌ڤۆكادۆ جه‌سته به ته‌واوه‌تی له ژه‌هر پاك ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌م میوه‌یه دژه ئۆكسانه‌كان و ڤیتامینه‌كانی "E و C" تێدایه كه دژی ژه‌هر و ماده زیانبه‌خشه‌كان ده‌جه‌نگن و له‌ناویان ده‌به‌ن.