سعوودیە: بوونی ئێران لە عێراق وێرانكەرە

:: PM:08:13:14/02/2018 ‌

لە درێژەی ململانێی نێوان سعوودیە و ئێران لە ناوەچەكەدا، وەزیری دەرەوەی سعوودیە وریایی لە دەستوەردانەكانی ئێران لە كاروباری عێراق دا كە مەترسی بۆ سەر سەروەری و یەكپارچەیی و سەقامگیری و ئاسایشی دروست دەكات.

عادل جوبێر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە لێدوانێكی بۆ (سكای نیوزی عەرەبی) لە سەروبەندی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوێت رای گەیاند، بوونی ئێران لە عێراق وێرانكارییە و بۆ بنیاتنانەوەی نییە.

ئەو وەزیرە سعوودیە هیوای خواست كە عێراق بە هاوكاریی وڵاتانی دراوسێی بتوانێت دواڕۆژێكی باشتر بۆ گەلەكەی دابین بكات و ئاماژەی بۆ مەترسیداری دەركەوتنی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە منداڵدانی داعش كرد دوای ئەوەی لە عێراق هاتە لەناوبردن و لە سووریایش دەسەڵاتەكانی سنووردار كرا.

جوبێر گوتی، لە عێراق داعش دۆڕا و لە سووریایش هەمان شتی بەسەر دێت، بەڵام ئەو رێكخراوە دەگۆڕێت و بۆ ناوچەی تر دەڕوات، بۆیە مەترسی هەیە بەرەو لیبیا بچێت كە ئێستە ئەندامی لەوێ هەن، هەروەها مەترسی گواستنەوەی بۆ وڵاتانی كەناراوی ئەفریقیا و ناوچەی تریش هەیە. 

ئەو وەزیرە روونی كردەوە كە ئامانج لە چڕكردنەوەی هاریكاری نێوان وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بەردەوامبوونی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی جا بەناوی داعشەوە بێت یان هیتر.

سەرچاوە: سكای نیوز






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل