جه‌ستن بیبه‌ر ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مه‌ریكی بواری هونه‌ری میوزیكی پۆپ، له‌گه‌ڵ سێلینا گۆمێزی خۆشه‌ویستی كۆنی له رۆژی ڤالانتایندا له كه‌نار ده‌ریای لێگوان به‌یه‌كه‌وه بینران.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
elleuk" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له جه‌ستن و خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی ده‌كات كه ئه‌مرۆ له رۆژی ڤالانتایندا كه ده‌كاته14l2 به‌یه‌كه‌وه بینران، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێش چه‌ندان ساڵ ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده لێك جیابوونه‌وه و سێلینا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "زه ویكێند"دا به‌ست پێوه‌ندی نێوان جه‌ستن و سێلینا به ته‌واوه‌تی نه‌ما، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا كه "زه ویكێند" و سێلینا جیابوونه‌وه جه‌ستن گه‌ڕایه‌وه بۆ لای سێلینا.
له ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه بۆ دووه‌م جاره كه ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده به‌یه‌كه‌وه بێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها نه جه‌سته‌ن نه سێلینا هیچ شتێكیان ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌یه‌كه‌وه نه‌گووتووه، بۆیه ئه‌م هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له‌م رۆژه‌دا بۆ جێگه‌ی سه‌رسووڕمانی خه‌ڵكی شوێنه‌كه.
سێلینا گۆمێزی ته‌مه‌ن 24 ساڵ هونه‌رمه‌ندێكی دیاری بواری میوزیكی پۆپه و چه‌ندان كاری ناوازه‌ی هه‌یه، سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی كرد به كاری هونه‌ری و پاشان له بواری میوزیكدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، كلیپه میوزیكییه‌كانی سه‌دان ملیۆن جار ده‌بینرێن و چه‌ندان خه‌ڵاتی ناوداری پێ به‌خشراوه.
جه‌ستن بیبه‌ر له‌ساڵی 1994 له كه‌نه‌دا له‌دایك بووه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2009 به گۆرانیبێژێكی پۆپی كه‌نه‌دی ناسرا، هه‌روه‌ها خاوه‌ن چه‌ندان هه‌واداره و گۆرانییه‌كانی خاوه‌ن بینه‌رێكی زۆرن و توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دنیا سه‌رسام بكات.