لە كوێت 30 ملیار دۆلار بۆ عێراق كۆ كرایەوە

:: PM:09:11:14/02/2018 ‌

جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی كوێت و وەزیری دەرەوەی عێراق رایان گەیاند كە لە میانی كۆنگ رەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق بە بەشداری وڵاتانی كۆمەكبەخش كە ئەمڕۆ كۆتایی هات، بڕی 30 ملیار دۆلاری ئەمەریكایی بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق كۆ كراوەتەوە.

لە 12ی ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ چوارشەم كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوێت بە بەشداری وڵاتانی كۆمەكبەخش و ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی عێراق و ئەمەریكا و فڕەنسا و سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و بانكی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە و دنیا و بەڕێوە چوو و تیایدا بە وردی باسی دۆخی عێراق و جەنگی لەدژی داعش و ئەو وێرانكارییەی ئەو وڵاتە بەسەریدا هاتووە و پلانەكانی تا ئێستە گرتوونیەتیە بەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو وێرانكارییە و هەموو كاریگەرییەكانی تری جەنگی داعش.

شێخ سەباح خالد، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی كوێت ئەمڕۆ چوارشەم رای گەیاند كە كۆی ئەوەی لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوێت بۆ عێراق كۆ كراوەتەوە گەیشتووەتە 30 ملیار دۆلاری ئەمەریكایی. 

لای خۆیەوە ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەو بڕە پارەی لە كۆنگرەی كوێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخان كرا پێویستییەكە پڕ ناكاتەوە، بەڵام بەشدار دەبێت لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق.

جەعفەری لە دوای خوێندنەوەی بەیاننامەی كۆتایی كۆنگرەكە لە كوێت بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، كۆنگرەكە توانی بڕی 30 ملیار دۆلار كۆ بكاتەوە و ئێمەیش ستایشی رۆڵی وڵات و رێكخراوەكان دەكەین كە قەرز و بەخشین و وەبەرهێنانیان پێ داوین لە میانەی كۆنگرەكەدا. 

زیاتر گوتی، ئەو بڕە پارەیە پێویستییەكە هەموو پڕ ناكاتەوە، بەڵام یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق و ئاماژەی كرد كە عێراق رووبەڕووی وێرانبوون هاتەوە بەهۆی جەنگی داعشەوە و پێویستی بە بڕێكی زیاتری پارە هەیە بۆ پڕكردنەوەی خەرجی ئاوەدانكردنەوەی.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل