له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، قوتابییانی زانكۆ هاوشێوه‌ی پێویستییه‌كانی تری رۆژانه‌یان، له ناوه‌ندی بازاڕدا توێژینه‌وه‌ی زانستیی ده‌رچوونی زانكۆ ده‌كڕن. یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیانیش ئاگاداری ئه‌و دیارده ناپه‌سه‌نده‌یه و ده‌ڵێت، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه و هه‌ندێك جاریش ئاشكراكردنی ئه‌م فێڵه ئه‌سته‌مه، به‌ڵام دواجار زیان به قوتابییه‌كه خۆی ده‌گه‌یه‌نێت.
كاتێك قوتابی ده‌گاته قۆناغی كۆتای زانكۆ، پێویسته له توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ربچێت و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌و قوتابییانه‌ی كه ته‌مبه‌ڵن و ته‌نیا به‌دوای بڕوانامه كه‌وتوون، هه‌وڵی كڕینه‌وه‌ی توێژینه‌وه ده‌ده‌ن. ئیبراهیم هه‌واس كه رۆژنامه‌نووسێكی گه‌رمیانه، كه‌سانێك ده‌ناسێت پله‌ی دكتۆرایان هه‌یه، كه‌چی نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه بۆ نووسراوه كه ده‌رچووی ئاماده‌یین. به گوته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه یه‌كێك له‌وانه له زانكۆكانی كوردستاندا پۆستی باڵای هه‌یه.
"وشه" توانی یه‌كێك له‌و فرۆشیارانه بدۆزێته‌وه، به‌ڵام پێی باش نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكرێت. ئه‌و گوتی نامه و توێژینه‌وه‌ی بۆ چه‌ندان قوتابی نووسیوه و بۆ توێژینه‌وه‌یه‌ك زیاتر له ١٠٠ هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
دكتۆر ئیبراهیم عه‌بدوڕه‌حمان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان بۆ "وشه" گوتی، ساڵانه هه‌زاران توێژینه‌وه ده‌كرێ و به‌شێك له ناونیشانه‌كانیش دووباره‌ن. به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی زانكۆ هه‌ر قوتابییه‌ك توێژینه‌وه‌ی ئاماده‌كراو بكڕێت، ئه‌وا شتێكی نایاسایییه و پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێ، چونكه توێژینه‌وه‌ی زانستی یه‌كه‌م هه‌نگاوی به ئه‌كادیمیبوونه.
به‌رپرسانی زانكۆ ناتوانن رێ له‌و دیارده‌یه بگرن، چونكه ناونیشانه‌كان زۆر دووباره ده‌بنه‌وه و ته‌نیا رێنوێنی به قوتابییان ده‌ده‌ن خۆیان توێژینه‌وه‌كان بنووسن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بۆ رێگرتنی، لیژنه‌ی تایبه‌تیان پێك هێناوه.
ده‌شتی عه‌لی مامۆستای زانكۆی گه‌رمیان نیگه‌رانی خۆی پیشان دا كه ئاستی هوشیاری و رۆشنبیریی قوتابییانی زانكۆ هاوشێوه‌ی تاكه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت به‌داخه‌وه قوتابی كه دێته زانكۆ، وا خۆی نابینێت كه جیاوازه له كه‌سانی تر و ده‌بێ بۆ خۆ رۆشنبیركردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و نووسین و خوێندنه‌وه، خۆی پێ بگه‌یه‌نێ. جگه‌له‌مه قوتابیی زانكۆ كه پێشوه‌خت له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی باكگڕاوه‌ندێكی رۆشنبیری نه‌بێ، له زانكۆش به خێرایی ناتوانێت به‌م ئاسته بگات.
هاوكات یاسین له‌تیف نووسه‌رێكی گه‌رمیان ئاشكرای كرد، "چه‌ندان جار پێوه‌ندیم پێوه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر پاره‌دا توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رچوون بۆ قوتابییانی زانكۆ بنووسم." به بۆچوونی ئه‌م نووسه‌ره كاتێك كه قوتابیی زانكۆ پشت به‌خۆی نابه‌ستێ بۆ نووسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌پاره ده‌یكڕێت، ئه‌وه نیشانه‌ی هه‌ره‌سهێنانی خوێندنی باڵایه.