هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕێكخستنی ئێواره كۆڕێك له لایه‌ن گرووپی كچانی شاره‌زووره‌وه بۆ فه‌رهاد پیرباڵ له شاره‌زوور ڕێك خراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، گرووپی كچانی گه‌وهه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور، ئێواره كۆڕ و گفتوگۆیه‌كی كراوه له باره‌ی فه‌لسه‌فه، ژَن و ئازادی بۆ فه‌رهاد پیرباڵ به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه چه‌ند ڕۆژَێكه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی كاروباره‌كانی ئه‌م كۆڕه‌ن و هه‌موو شتێكی كۆتای هاتووه.
كچانی شاره‌زوور به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌م گفتوگۆ كراوه‌یه ده‌كه‌ن، له ئێسته‌وه خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و كۆڕه ئاماده كردووه كه ئه‌مڕۆ سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
فه‌رھاد پیرباڵ، نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر و مامۆستای زانکۆی کورده و خه‌ڵکی باشووری کوردستانه، له ساڵی 1961 له ھه‌ولێر له دایک بووه و له ساڵى 1984 له زانکۆی سلێمانی خوێندنی ته‌واو کردووه، هه‌ر له هه‌مان ساڵ چووه‌ته ڕیزی یه‌کیه‌تیی نووسه‌رانی شاخه‌وه، ھه‌ر له ناو یه‌کیه‌تی نووسه‌رانی شاخیش یه‌که‌مین کتێبی چاپ کردووه که شانۆنامه‌یه‌که به ناونیشانی "ماڵئاوایی وڵاته‌که‌م". ئه‌و له پێناو ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی ڕژَێم نه‌کات چووه‌ته ئێران، ھه‌شت مانگ له ئێران ماوه‌ته‌وه. دوایی چوه‌ته ئه‌ڵمانیا ئینجا دانمارک و دوو ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه به زه‌ماڵه‌ی حکوومه‌تی فڕه‌نسا که له‌لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی کوردی پاریسه‌وه دابه‌ش ده‌کرا، چوه‌ته فڕه‌نسا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له فڕه‌نسا ماوه‌ته‌وه.