ئه‌سته‌مه بزانیت پیاوێك هه‌یه ئاشقته بێ ئه‌وه‌ی خۆی پێت بڵێت، به‌ڵام هه‌ندێك ڕه‌فتار و جووڵانه‌وه‌ی جیاوازی به‌رانبه‌رت، وات لێ ده‌كات زۆر به ئاسانی بۆت ئاشكرا بێت كه عاشقته و هه‌ستێكی جیاوازی بۆت هه‌یه.
ئه‌مانه پێنج ڕه‌فتاری پیاوانن كه ده‌یسه‌لمێنن عاشقی كه‌سێكه:
_ سه‌یركردنی: بێگومان سه‌یركردنی پیاو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشی ده‌وێت، جیاوازه له هه‌ر كه‌سێكی تر و سه‌رنجێكی وردی تێدایه، به گشتی كاتێك پیاو عاشقی كچێك ده‌بێت سه‌رنجی ده‌نگ و شێوازی قسه‌كردن و وردترین جووڵه‌كانیشی ده‌دات.
_ جووڵه‌ی ده‌می: كاتێك ئه‌و پیاوه‌ی عاشقته قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات، ده‌می به كه‌می ده‌كاته‌وه و به نزمی قسه ده‌كات.
_ ده‌ست: چونكه دوودڵ و له دڕاوكێدان له كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی عاشقی بوون، به زۆر په‌نجه گه‌وره‌یان ده‌خه‌نه ناو پشتێنی پانتۆڵه‌كه‌یان و خۆیان پێوه‌ی سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن.
_ نزیكبوونه‌وه و دانیشتن له‌گه‌ڵت: به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت لێت نزیك بێته‌وه و ئه‌و شوێنانه بۆ دانیشتن هه‌ڵده‌بژێرێت، كه نزیكه له تۆ و تۆ به باشترین شێوه ده‌بینێت.
_ قه‌باره‌ی گلێنه‌ی چاوی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تۆ قسه‌ی كرد و گلێنه‌ی چاوی بچووك بوونه‌وه، دیاره هیچ هه‌ستێكی بۆت نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گلێنه‌ی چاوی گه‌وره بوو و به سه‌رنجه‌وه سه‌یری كردیت، ئاشكرایه كه عاشقته.