ئەلڤێس هۆكاری شكستەكەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر ریال مەدرید ئاشكرا دەكات

:: PM:12:37:15/02/2018 ‌

دانی ئەلڤێسی بەرگریكاری بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی دڵگرانی خۆی بە شكستی یانەكەی بەرامبەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەربڕی.

شەوی رابردوو یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ بەرامبەر یانەی ریال مەدرید دۆڕا.

ئەلڤێس بۆ میدیاكان رایگەیاند: یارییەكی ئاستبەرزمان ئەنجام دا، بەڵام نەمانتوانی تا كۆتایی بەردەوام بین و بێگومان ئەمەش لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ قوربانی دەبێت.

زیاتر گوتی: نابێت لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هیچ چركەیەك بێ ئاگابیت ئەگینا تووشی شكستێكی گەورە دەبیت و قەرەبووكردنەوەشی زەحمەت دەبێت.

ئەلڤێس هەروەها گوتی: ئیستا ئەگەر بمانەوێ بگەینە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەبێت لە یاریی گەڕانەوەدا یارییەكی گەورە ئەنجام بدەین بێگومان ئەمەش كارێكی ئاسان نابێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م