لە گرتەیەكی ڤیدیۆی كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو بووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەكرێ، كە لە بازاڕەكانی ئەفریقا جۆرە ماسییەكان بڵاو بووەتەوە، كە لە پلاستیك دروست كراوە و بە هیچ شێوەیەك ماسی ئاسایی نییە، بەڵكو بە شێوەیەكی زۆر زیرەكانە لە لاستیك و پلاستیك دروست كراوە و دەفرۆشرێتەوە.
ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆكە دەیبینن، ماسییەكە ئاوێكی زۆر هەڵدەگرێ و كاتێك لەتی دەكەیت، بە ئاسایی هەڵدەوەرێت و تەواو لە ئیسفەنجێكی پڕ ئاو دەچێ، كاتێك پەستانی دەخەیتەسەر، بە تەواوی بچووك دەبێتەوە و وەك لاستیك و ئیسفەنج بۆ ناو یەك دەچێتەوە.
ئەو كەسەی لە گرتە ڤیدیۆییەكە قسە دەكات، دەڵێ دەمەوێ هەمووتان ئاگەدار بكەمەوە كە وریا بن لە كڕینی ماسی و باش لێی بكۆڵنەوە، نەك لە ماركێتەكان ماسی پلاستیكیتان پێ بدەن و ئێوەیش بێ ئاگایانە ئامادەی بكەن و بیخۆن.
داوایش دەكات هەمووان ئەو ڕاستییە بڵاو بكەنەوە، بۆ پاراستنی ژیانی خەڵكی و هۆشیار كردنەوەیان لە بوونی ئەو جۆرە ماسییە لە بازاڕەكان.