ئەو كەسانەی كە جۆری خوێنیان O یە دەتوانن خوێن ببەخشن بۆ هەر گرووپێكی تر و دەشتوانن خوێن لەو كەسانەوە وەربگرن كە هەمان جۆری خوێنیان هەیە، هەر لەبەر ئەمەش بە گرووپێكی خوێنی دەگمەن دادەنرێت. ئەو كەسانەی كە ئەم جۆرە گرووپە خوێنەیان هەیە توانایەكی بێهاوتایان هەیە و لە ڕووی كەساییەتیەوە جیاوازن و یەكجار چالاكن و بەردەوام بیر لە ئەنجامی كار و كۆشییەكانیان دەكەنەوە، ئەو كارەی كە بیری لێ دەكەنەوە بە ئەنجامی دەگەیەنن، ئەم تایبەتمەندیانە لە سەركردە مێژویییەكاندا هەن.
ئەو كەسانەی كە گرووپی خوێنیان O یە، زیاتر تووشی رژێنی دەرەقی و برین دەبن لە كەسانی تر، هەروەها زیاتر تووشی كەمی یۆد دەبن لە لەشیانداوە ئاستی هۆرمۆنی دەرەقی كەمتر دەردەدرێت، بەمەش تووشی زیانی زیاتر دەبن و كێشی لەشیان بە شێوەیەكی خێرا زیاد دەكات.
لە ژاپۆن جۆری خوێنی O یە بێهاوتاترین كەسایەتی دادەنرێت، تەنانەت لەكاتی گەڕان بەدوای كار دا خاوەن كارەكان داوای ئەو كەسانە دەكەن كە گرووپی خوێنیان O یە، ئەمەش بۆ كەسایەتی و چالاكی ئەو كەسانە دەگەڕێتەوە.
جیا لەوانە كەسانی ئەو گرووپە خوێنەیان هەیە، كەسی باشن لە ڕیزكردنی شتەكانی دەوروبەریان و دیاریكردنی شوێنی مەبەست و پێكانی ئامانجەكانیان بە وردی و وریایییەوە ئەنجامی ئەرێنی و ئامانجەكان بەدی دێنن.
بەڵام لە تەك ئەمانە كەسانی پۆلی ئەو گرووپە خوێنە، بڕێكی زۆر فشاری دەروونییان هەیە و چالاكییەكی لە ڕادەبەدەریان هەیە و سەرەڕۆن، ئەم دڵەراوكێیە دەبێتە هۆی شێوازی ژیانی ناتەندروست و ناچالاك. بەمەش كرداری زیندەپاڵ خاو دەبێتەوە و دەبێتە هۆی زیان بۆ رژێنی دەرەقی و دەردانی ئەنسۆلین ناڕێك دەكات و لە ئەنجامدا كێشی لەش زیاد دەبێت.
هاوكات توێژینەوەكان دەریانخستووەن كەسانی ئەم گرووپە خوێنە زیاتر تووشی ترشی گەدە و هەستیاری گەدە دەبنەوە، لە ئەنجامدا برینی گەدە دروست دەبێت. بۆیە پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لە ماددەی نیكۆتین و كحول، چونكە ئەم دووئاوێتەیە زیانبەخشن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدرینالین، هەوەها پێویستە هەفتەی سێ بۆ چوار جار راهێنانی جەستەیی ئەنجام بدرێت بۆ گەیشتن بە كێشی ئاسایی و زیادكردنی كرداری زیندەپاڵ.