ئەمڕۆ جەژنی خدر ئەلیاس بوو

:: PM:03:48:15/02/2018 ‌
دوای ئەوە كە ئێزدییەكان لە سێ روژی رابردوو بە ڕۆژوو بوون، ئەمڕۆ جەژنیان گێرا و جەژنەكەیش بەتایبەت بۆ ئەوكەسانە بوو كە ناویان "خدر ئەلیاس" بووە.

شەمو قاسم، بەرپرسی لیژنەی ڕۆشنبیری دەستەی باڵای بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش لە شاری دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەم كوردانی ئێزدی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و سەرانسەری دنیا جەژنی خدر ئەلیاس  دەگێڕن.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ و سبەی مەڕاسیمی جەژن لە ماڵە ئێزدییەكان بەرێوە دەچێت و ئەوەی ناوی خدر ئەلیاس بووە بە ڕۆژوو بووە و ئەوەیشی ناوی خدر ئەلیاس نەبووە خێری كردووە بۆ ئەوەی خدر ئەلیاس بەرەكەتی خۆیان بەسەر دارێژێت.

باسم شنگالی چاڵاكەوانی ئێزدی بە "وشە"ی گوت، هەموو ساڵێك لە مانگی شوبات، ئێزیدییەكان دوای ئەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو دەبن،  جەژن دەگێرن و لەو ڕۆژەدا ئێزیدییەكان گەنم و جۆ دەبەخشنەوە، هاوكات قاپێك لە شوێنێك دادەنرێت بو ئەوەی خدر ئەلیاس سەردانی بكات.

جەژنی خدر ئەلیاس لە ناو ئێزدییەكان گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، ئەمڕۆ ئێوارە كچ و كوڕانی ئێزدی نان دەكەن كە 70% لە پێكهاتەی ئەو نانە خوێییە و بەبێ‌ ئاو دەخورێتەوە ئەوەی لەكاتی خەوتن خەو بە ئاوەوە ببینن و هەر كەسێك لە خەودا ئاو لە ماڵێك بخواتەوە ئەوا كەسێك لەوماڵە دەخوازێت.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری









وشە - سه‌رخێڵ هاشم