ژنی دووگیان پێویسته‌ رۆژانه‌ زه‌نجه‌فیل بخوات

:: PM:04:12:15/02/2018 ‌

یه‌كێك له‌ سه‌وزه‌ به‌سووده‌كان بۆ پاراستنی جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشی سه‌وزه‌ی زه‌نجه‌فیله‌، كه‌ كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ به‌گشتی و جه‌سته‌ی ژنی دووگیان به‌تایبه‌تی.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ری "webmd" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی زه‌نجه‌فیل ده‌كات بۆ ژنی دووگیان و ده‌ڵێت، به‌ گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رۆژانه‌ خواردنی دوو بۆ سێ پارچه‌ زه‌نجه‌فیل هاوكاری باشه‌ بۆ جه‌سته‌ ژنی دووگیان، چونكه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی خانه‌كانی ئسترۆجین و پرۆجسترۆن، هه‌روه‌ها كۆرپه‌له‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان تێكچوونێك كه‌ تووشی ده‌بێت، به‌ڵام پزیشكان ئامۆژگاری ژنانی دووگیان ده‌كه‌ن كه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر نه‌یخۆن.

پزیشكان روونیان كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ژنی دووگیان رۆژانه‌ زه‌نجه‌فیل بخوات كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ژانی ژنه‌كه‌ له‌كاتی منداڵبووندا به‌ ڕێژه‌ی %60 و له‌گه‌ڵیدا ژنه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌ هه‌ر هه‌وكردنێك كه‌ تووشی ده‌بێت و به‌ دووری ده‌گرێت له‌ له‌بارچوونی منداڵه‌كه‌ی.

خواردنی زه‌نجه‌فیل زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای قۆناغی دووگیانیدان، چونكه‌ ئه‌و مادانه‌ی كه‌ له‌ناو زه‌نجه‌فیلدان كاریگه‌ریان ده‌بێت بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی شه‌كر و خوێنی جه‌سته‌ و دوورخستنه‌وه‌ی دایكه‌كه‌ له‌ هه‌ر زیانێكی نه‌خوازراو.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان