كۆمپانیای بووگاتی كه یه‌كیكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و خێرا و گرانبه‌ها، ئۆتۆمبێلێكی نوێی دروست كردووه كه هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاند له ڕووی جوانی و خێرایی و به‌هێزییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ئۆتۆمبێله نوێكه‌ی كۆمپانیای بووگاتی ده‌كات و ده‌ڵێت، یه‌كێك له به‌هێزترین ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا له رووی بزوێنه‌ر بووگاتییه، كه تا ساڵی 2015 ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای بووگاتی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م بوو له ڕووی به‌هێزی و خێرایی، كه ئه‌مساڵیش ئۆتۆمبێلێكی نوێی دروست كرد كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی تێدایه و خاوه‌ن نرخێكی سه‌رسام كه‌ره.
به گوێره‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكه كه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله ناوی "چیرۆن"ه و دوو ده‌رگه‌یه، هه‌روه‌ها بزوێنه‌ری جۆری "كواد"ی له‌سه‌ره كه سووپه‌ر چارجه و كوالێتی DOHC، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزی 1500 ئه‌سپی هه‌یه و هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 6700 rmp، كه ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له به‌هێزترین بزوێنه‌ره‌كان له دنیادا.
له روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م كۆمپانیایه ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێلی چیرۆن خێراییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر هه‌یه كه ده‌توانێت له ماوه‌ی 2.5 چركه‌دا 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ببڕێت، كه ئه‌مه‌یش وای كردووه چیرۆن بگاته‌وه ریزبه‌ندی خێراترین ئۆتۆمبێل له دنیادا، هه‌روه‌ها نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته سێ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.