دانیشتووانى سومتڕاى ئه‌ندۆنیسیا له بوونه‌وه‌رێك تۆقیون كه له‌لایه‌ن پیاوێكى ئه‌ندۆنیسییه‌وه له كاتى پێشبڕكێیه‌كی مۆتۆرسیكله‌وه وێنه‌ى گیراوه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت بوونه‌وه‌رێكى سه‌یر پێش مۆتۆرسیكله‌كان ده‌كه‌وێت كه له شێوه‌ى مرۆڤ ده‌چێت و دواتر له ناكاو ون ده‌بێت.
جۆناسان دوانز، كه ته‌مه‌نى 59 ساڵه هه‌موو ژیانى خۆى بۆ بوونه‌وه‌ره شاره‌وه‌كان ته‌رخان كردووه، له‌باره‌ى ئه‌و بوونه‌وه‌ره ترسناكه‌وه ده‌ڵێ،"بوونه‌وه‌ره‌كه له مه‌یموون ده‌چێت و له‌وانه‌یه گه‌شه‌ى كردبێت به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت وه‌ك مرۆڤ بڕوات له نێو دره‌خته‌كان نه‌وه‌ك باز بدات".
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤیدیۆیه به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى سپۆتنیك هه‌ستێكى ترسناكى لای دانیشتووانى سومتراى ئه‌ندۆنیسیا دروستكردووه.
زانست دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه تا ئێسته مرۆڤ زۆربه‌ى زینده‌وه‌ره‌كانى نه‌ناسیوه، به‌تایبه‌تى ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ى له ژێر ئاو یان له بۆشایى ئاسمانن. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا قسه‌كردن له سه‌ر بوونی بوونه‌وه‌رى نامۆ ساڵانه له شوێنه جیاوازه‌كانى دنیادا، به‌كوردستانیشه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه.
ته‌نانه‌ت له كۆتایى ساڵى رابردوو ئاشكرا بوو كه ده‌زگاى هه‌واڵگریى ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا هۆبه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌نه نامۆكان و بوونه‌وه‌ره‌كانى بۆشایى ئاسمان داناوه و بودجه‌یه‌كى گه‌وره‌یشى بۆ ته‌رخان كردووه.