كۆمپانیای هواوی یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی دنیا كە بەهۆی بەرهەمە ناوازەكان و مۆبایلە باشەكانی، بوو بە كۆمپانیایەكی ناسراو و ئێستە نوێترین بەرهەمی خۆی خستووەتە بازاڕەكانی دنیاوە.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
fin24" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە بە نوێترین مۆبایل دەكات لە جۆری هواوی و دەڵێت، كۆمپانیای هواوی مۆبایلێكی تری دروست كرد بە ناوی "7s" كە یەكێكە لە مۆبایلە بەهێزەكانی كۆمپانیای هواوی و شاشەیەكی گەورەی هەیە كە دەگاتە 5.65 ئینج و روونییەكی باشیشی هەیە.
لەو هەواڵەدا ئەوەیش ئاشكرا كراوە كە ئەم جۆرە نوێیەی مۆبایلی هواوی دوو كامێرای ناوازەی هەیە، كە كامێرای پێشەوەی مۆبایلەكە دەگاتە 16 مێگا پێكسڵ و كامێرای پێشەوەی دەگاتە هەشت مێگا پێكسڵ، كە روونییەكەی دەگاتە 1080 x 2160 پێكسڵ، لەگەڵ سانسۆری پەنجەمۆر بۆ كردنەوەی خێرای مۆبایل.
لەگەڵ ئەوەیشدا ئەم كۆمپانیایە ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە ڕامی ئەم مۆبایلە نوێیەی هواوی ڕامی چوار گێگا بایتە و توانای هەڵگرتنی ناوخۆیی 64 گێگا بایت و 128 گێگا بایتی هەیە و خێراییەكی لە ڕادە بە دەریان بۆ ئەم مۆبایلە داناوە، لەگەڵ ئەوانەیشدا بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات، كە نرخەكەی دەگاتە 333 دۆلاری ئەمەریكی.