كۆمپانیای ئه‌لفا رۆمیۆ بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی "ستێلڤیۆ"ی مۆدێل 2018ی ئاشكرا كرد، كه یه‌كێكه له ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كان كه زۆر به شێوازێكی ناوازه دروست كراوه و خراوه‌ته بازاڕه‌كانی دنیا.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
car" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌لفا رۆمیۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌لفا رۆمیۆ له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری "ستێلڤیۆ"ی به‌رهه‌م هێناوه و خستوویه‌ته بازاره‌كانی دنیاوه، كه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دروستیان كردووه و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی بۆ زیاد كردووه كه له ئۆتۆمبێله‌كانی جۆری پێشوودا نه‌بووه و له‌م جۆره‌یاندا مۆدێلی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رز كردووه.
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یه و زۆر به‌شێوه‌یه‌كی پته‌و دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كای ده‌گاته هێزی 505 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی چوار لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خێراییه‌كی باشی هه‌یه و وه‌ستێنه‌ره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باش دروست كراون كه كۆمپانیاكه گرێنتی ده‌دات، جگه له‌وه‌یش خێراییه‌كه‌ی له ماوه‌ی 5.4 چركه‌دا ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئۆتۆمبێلێكی خێرایه سه‌ڕه‌ڕای مۆدێل به‌رزییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 81 هه‌زار و 590 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.