سڵق وەك یەكێك لە خواردنە رووەكییەكان، كە لە ئامادەكردنی زۆرێك لە خواردن و چێشتەكانی كۆمەڵگەی كوردیدا بەكار دەهێنرێت، بە هۆی پێكهاتە دەوڵەمەندەكەیەوە كۆمەڵێك سوودی گرنگ لە خۆ دەگرێت، سڵق سه‌وزه‌یه‌كی به‌سووده بۆ جه‌سته و خواردنی ده‌بێته هۆی دژایه‌تی و له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه، ڕێ له كه‌مخوێنی ده‌گرێ و برینی ڕیخۆڵه كه‌م ده‌كاته‌وه.
خواردنی سڵق لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەمانپارێزێت لەمانە: شێرپەنجەی مەمك و هێلكەدان، شێرپەنجەی میزڵدان و پرۆستات، شێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە، شێرپەنجەی سییەكان، شێرپەنجەی پێست.
سڵق لەش لە مادە زیانبەخشەكان پاك دەكاتەوە كە چەندین نەخۆشی پەیدا دەكەن، بۆ نموونە مادە كارۆتینۆیدەكان وەكو چاویلكەی هەتاوی نایەڵن كە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی زیان بە چاوەكان بگەیەنێت، هەروەها هاوێنەی A، چاو لە تووشبوون بە ئاوی سپی دەپارێزن. ته‌نانه‌ت كارۆتینیش لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین.
له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا به ئاسانترین شێوه فێرى سووركردنهوهى سڵق به به شێوه‌ى ته‌نردوست و بێ چه‌ورى، با ئه‌م هه‌ینه خۆراكێكى ته‌نردوست بخۆى، هه‌وڵ بده تاقى بكه‌یته‌وه.