دواى كشانه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكوومه‌تى هه‌رێم، ڕاسته‌وخۆ وه‌زیره‌كانیان كشانده‌وه و ته‌نیا وه‌زیره‌كانى یه‌كگرتوو تا پڕكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كانیان مانه‌وه، له كاتێكدا به‌پێى یاسا ده‌بێت هه‌ر وه‌زیرێك ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، تا ڕه‌زامه‌ندیى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ده‌رنه‌چێت به قبووڵكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، له پۆسته‌كه‌یدا ده‌وام بكات.
به‌پێى یاساى ژماره سێى هه‌مواركراوى ساڵى 1992ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، هه‌ر وه‌زیرێك ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، ده‌بێت له ده‌وامه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت تا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى قبووڵ ده‌كات، به‌ڵام وه‌زیره‌كانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌یان پێشێل كردووه و ڕاسته‌وخۆ دوا بڕیارى كشانه‌وه‌یان، وه‌زیره‌كانیان له حكوومه‌ت كشاندووه‌ته‌وه، ته‌نیا وه‌زیره‌كانى یه‌كگرتوو پابه‌ندن به‌و بڕیاره و تا كاتى پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانیان ئیشوكارى وه‌زاره‌ته‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.
ئامانج ڕه‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی كوردستان بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، یاساى ژماره سێى ساڵى 1992ى هه‌مواركراوى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیره‌كان پێوه‌ست ده‌كات به مانه‌وه‌یان له پۆسته‌كه‌یان ئه‌گه‌ر داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان كرد تا سه‌رۆكى حكوومه‌ت به داواكه‌یان ڕ‌ازى ده‌بێت.
زیاتر گوتی، "ئه‌وه یاساى كارپێكراوى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه و له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ئیشوكاره‌كان به‌ڕێوه ده‌برێن، سه‌رجه‌م لایه‌ن و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش ئاشنان پێى."
گۆڕان و كۆمه‌ڵ مانگى كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2017 بڕیارى كشانه‌وه‌یان له كابینه‌ى هه‌شتى حكوومه‌تى هه‌رێم دا و یه‌كگرتووش له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2018 ئه‌و بڕیاره‌ى دا، ئه‌و سێ لایه‌نه نۆ وه‌زاره‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌كیان به‌ده‌سته‌وه بوو.
محه‌مه‌د هاودیانى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، ئه‌وان تا پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌یان هه‌فتانه چه‌ند ڕۆژێك ئیشوكارى هاووڵاتییان ڕاده‌په‌ڕێنن. ئاماژه‌ی دا، "ئێمه ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوه كه ئه‌و یاسایه هه‌یه، به‌ڵام تا سه‌ریش ئه‌و كاره ناكه‌ین و له‌به‌ر بڕیارى كشانه‌وه‌كه‌مان ده‌بێت سه‌رۆكى حكوومه‌ت به بڕیارى ئێمه ڕه‌زامه‌ند بێت و واژووه‌كه‌ى بكات."
به‌ڵام گۆڕان و كۆمه‌ڵ وه‌زیره‌كانیان ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، ده‌ڵێن ئه‌وان له بارى نائاساییدا چوونه‌ته ده‌ره‌وه و ده‌بێت حكوومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
سه‌لیم كۆیى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى كۆمه‌ڵ بۆ "وشه"ى ئاشكراى كرد، "كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ى خۆى ڕاستگۆیه و وه‌زیره‌كانى نانێرێته‌وه ناو حكوومه‌ت، چونكه حكوومه‌تى ئێسته پێویستى به هه‌ڵوه‌شانه‌وه هه‌یه".
لای خۆیه‌وه ڕه‌ئووف عوسمان سه‌رۆكى جڤاتى نیشتمانیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به"وشه"ـى گوت، "ئێمه له 2015ه‌وه وه‌زیره‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تن، به نایاسایى ده‌ركراون، ئێسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان یاسایه‌كیان زیندوو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن نایاسایییه وه‌زیره‌كان ئیشه‌كانیان نه‌كه‌ن".
"له‌و یاسایه‌دا كه باسى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى تێدایه لایه‌نێك به میزاجى خۆى كام لایه‌ن دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئیشى كرد وه‌زیره‌كانى بنێرێته‌وه ماڵه‌وه؟". عوسمان وای گوت.
هه‌رچى یاساناسانن ڕای ده‌گه‌یه‌نن، حكوومه‌تى هه‌رێم كێشه‌ى یاسایى نییه و كشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانیش به پێشێلكردنى یاساى حكوومه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. عومه‌ر حه‌مه‌ده‌مین پسپۆڕ له بوارى یاسا و مامۆستاى زانكۆ، بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، له هه‌ر شوێنێك یاسا هه‌بوو و پێچه‌وانه‌ى بڕگه‌یه‌كى یاساكه هه‌ڵسوكه‌وت كرا و هه‌ر لایه‌نێك كردى، پێشێلكردنى یاسایه.
ئاماژه‌ی دا، "حكوومه‌تى هه‌رێم هیچ كێشه‌یه‌كى یاسایى نییه، هاووڵاتییان و حكوومه‌تیش ده‌توانن له دادگاى ئیدارى سكاڵا له‌و وه‌زیرانه بكه‌ن كه به‌ر له قبووڵكردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان وه‌زاره‌ته‌كانیان به‌جێ هێشتووه.
سلێمانى - هه‌ستى كه‌مال