گوته‌بێژى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ئاشكراى ده‌كات، هێزه‌كانیان دانوستاندن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رژێمى سووریا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى رژێم بچێته عه‌فرینه‌وه.
مسته‌فا عه‌بدى گوته‌بێژى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ئاشكراى كردووه، كه هێزه‌كانیان خه‌ریكى دانوستاندنێكن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د رێككه‌وتنێك له باره‌ى عه‌فرینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. به پێى رێككه‌وتنه هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌چنه عه‌فرینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له هێزه‌كانى توركیا و سوپاى ئازادى سووریا بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ى دووه‌میان هێزێكى توندڕه‌وى سووریایه و له‌گه‌ڵ توركیا هاوپه‌یمانه.
عه‌بدى رای گه‌یاندووه، هێزه كوردییه‌كان مه‌رجى ئه‌وه‌یان داناوه كه هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌ره‌وه‌ى شارى عه‌فرین بمێننه‌وه و نه‌چنه شاره‌كه‌وه، ده‌ڵێ هێزه‌كانى رژیمى سووریا ئه‌و مه‌رجه‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه داوا ده‌كه‌ن به‌ته‌واوى بچنه شاره‌كه و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیان پێ بدرێت.
دوێنێ سه‌رچاوه‌كانى نزیك له رژێمى سووریا ئاشكرایان كردووه، یه‌كه‌م خاڵى سه‌بازیى رژێم له نزیك عه‌فرین داده‌نێن.
پێشتر ئیبراهیم ئیبرایم سه‌ركرده له په‌یه‌ده، له مانگى رابردوو ئاشكراى كردبوو، دوو رۆژ به‌ر له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، چه‌ند به‌رپرسێكى په‌یه‌ده و به‌رپرسانى هێزه‌كانى رژێمى سووریا به چاودێرى رووسیا له بنكه‌ى حمه‌یمیم دیداریان ساز كردووه.
ئیبراهیم باسى له‌وه‌ش كردبوو، له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پێشنیاران بۆ كراوه، عه‌فرین راده‌ستى رژێمى سووریا بكرێته‌وه بۆ خۆ دوورگرتن له هێرشى توركیا.