دوای فره‌وانبوونی ده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق و داگیركردنی چه‌ندان ناوچه به‌ده‌ر له چه‌كدارانی بیانی، ژماره‌یه‌كی زۆر عێراقی له سه‌ربازانی پێشوو و ئه‌فسه‌ره‌كانی گاردی كۆماری و تایبه‌ت و كۆنه به‌عسییه‌كان چوونه ریزه‌كانیان و بشدار بوون له‌و كاره نامرۆیییانه‌ی داعش كردی، ئێسته‌یش دوای لاوازبوونی داعش، پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وامن و به‌شێك له‌و چه‌كدارانه یان راسته‌وخۆ چوونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه یان ناڕاسته‌وخۆ و به‌ناوی تره‌وه كاریان بۆ ده‌كه‌ن یان شانه‌ی نوستوون.
رێكخراوی داعش له حوزه‌یرانی 2014 هێرشه‌كانی له‌ناو خاكی عێراق فره‌وانتر كرد و توانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌شێكی به‌رچاوی خاكی عێراق داگیر بكات و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی تیادا دامه‌زراند و سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریای هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هه‌ر له‌وكاته‌وه به فه‌توایه‌كی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه هێزێكی شیعه "خه‌شدی شه‌عبی" دروست كرا له به‌رانبه‌ر داعشی حسێبكراو له‌سه‌ر سوننه، ئێسته‌یش به‌ده‌ر له‌و پێشێلكارییانه‌ی ده‌یكه‌ن، ئه‌جیندای تایبه‌تی تایفی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
شێخ ته‌ها لهێبی یه‌كێك له شێخه‌كانی هۆزی لهێب بۆ "وشه" ده‌ڵێت، ئێسته داعش له رێی شانه نوستووه‌كانی و به (شێوازی گورگی) به ته‌نیا كار ده‌كه‌ن، واته كاری كوشتن و ته‌قاندنه‌وه و رفاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌مدوایییه چه‌ند هێرشێكیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و سنووره‌كانی سووریا ئه‌نجام داوه. ئه‌و شێخه پێشبینی ده‌كات "ئه‌گه‌ر په‌ستانی شیعه بۆ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق زیاد بێت بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ره‌نگه داعش ده‌ربكه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه هۆی ده‌ركه‌وتنی داعش له عێراق، تا ئێسته‌یش هه‌ر ماون".
لهێبی ده‌ڵێ "ئێسته پێشێلكاری له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی سوننه هه‌یه و ته‌نانه‌ت حه‌شده‌كانی سوننه‌ی سه‌ربه شیعه، زیاتر پێشێلكاری ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ردوولایان سه‌ربه حكوومه‌تی شیعه‌ی به‌غدان، بۆیه پێكه‌وه وێرانكاری و دزی و تاڵانی ده‌كه‌ن به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا و سه‌نته‌ر و باشووری مووسڵ.
حه‌شدی شه‌عبی له 42 گرووپی مه‌زه‌وی شیعی پێك دێت و ژماره‌یان 100 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
موزاحم حوێت گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا، به"وشه"ی راگه‌یاند، بێجگه له حه‌شدی شه‌عبی كه به‌شێك له پێكهاته‌ی كلدانی و شه‌به‌كیش چوونه‌ته ریزی ئه‌وان، حه‌شدی هۆزه‌كانیش هه‌ن كه ئه‌وان پێشێلكاری بۆ سه‌ر موڵك و ماڵی خه‌ڵكی و كاری دزی و رفاندن له مووسڵ ده‌كه‌ن، ئێمه هه‌موو حه‌شده‌كانی سوننه تۆمه‌تبار ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌شێكیان سه‌ربه ئێرانن، بۆ نموونه له ناوچه‌ی ره‌بیعه هه‌ردوو جۆر حه‌شدی تیادایه و ئێسته له‌جیاتی پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵكه‌كه كه‌وتوونه‌ته هه‌ڕه‌شه لێكردنیان، هه‌روه‌ها ئه‌وان خه‌ریكی كاری قاچاخن له ناوچه‌ی باشووری شنگال و ناوچه‌ی تریش.
حوێت ورده‌كاری زیاتر خسته ڕوو، ئێسته چه‌كدارانی پێشووی داعش به‌شێكیان چوونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی سه‌ر به‌وان و له‌و رێیه‌وه درێژه به تاوانكارییهكانیان ده‌ده‌ن به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی هۆزه‌كانه‌وه، بۆیه ئێمه به نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به ئهمهریكایییهكانمان راگه‌یاندووه و له‌گه‌ڵیاندا رێك كه‌وتووین له‌سه‌ر ده‌رچوونی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه، چونكه به رۆحیه‌تی تایفییانه ره‌فتار ده‌كه‌ن و داعشه‌كانی پێشتر تاوانكارییان ئه‌نجام دا، ئه‌مڕۆ به‌شێكی كاریگه‌ر له‌ناو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی پێك دێنن، واته داعشه‌كان هه‌مان كاری پێشوویان ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه چۆن له بازگه و دامه‌زراوه‌كانی رێكخراوه‌كه كاریان كردووه، ئه‌مڕۆ له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌مان ئه‌و كارانه ده‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا رای گه‌یاند، زانیاریمان هه‌یه و پێویسته حكوومه‌ت لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌وه بكات و فایلی ئه‌و داعشانه بكاته‌وه كه چوونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئاشكراكردنی تاوانكارانیان، ئه‌و ناوانه‌ی لای ئێمه‌یه، ئه‌وان پێشتر چه‌كداری داعش بوونه و هه‌موو ئه‌وانه‌یشمان به به‌ڵگه‌وه به ئه‌مه‌ریكاییه‌كان راگه‌یاندووه.
"ئه‌مه‌ریكایییه‌كان بوونی چه‌كدارانی داعشیان له ریزی هێزه ته‌ناهییه‌كان به كارێكی مه‌ترسیدار له قه‌ڵه‌م دا كه وه‌ك شانه‌ی نوستوو كار بۆ داعش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكاری بۆ سه‌ر نامووسی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ین، راسته به هیچ نه‌گه‌یشتووین، به‌ڵام له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامین" گوته‌بێژی هۆزه‌كان وای گوت.