وێڕای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك توویته‌ر و فه‌یسبووك، به به‌رده‌وامی چالاكی و هه‌واڵه‌كانی به چه‌ند زمانێك بڵاو ده‌كاته‌وه، ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تیش به‌ناوی سه‌رۆك بارزانی كرایه‌وه.
ماڵپه‌ری فه‌رمیی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، تایبه‌ت ده‌بێت به به‌یاننامه و هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یدا به سێ زمان (كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) په‌خش ده‌كات له جێی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نوێترین چالاكییه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه، سه‌رۆك بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆم كه‌وتووه‌ته كار و نوێترین به‌یاننامه و هه‌واڵه‌كانی تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه".