رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى ئاشكراى ده‌كات، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌شێكى زۆر له‌و قه‌رزانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه له كۆنگره‌ى كوێت به‌ده‌ستى هێناوه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى ئاشكرا كردووه، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن وا له حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن به‌شێكى زۆر له‌و هاوكارییانه ره‌ت بكاته‌وه كه له ئه‌نجامى كۆنگره‌كه‌ى كوێت به ده‌ستى هێناوه.
رۆژنامه‌كه زانیارییه‌كانى له سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراق وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێ، "عه‌بادى به‌نیازه به‌شێكى زۆرى ئه‌و قه‌رزانه ره‌ت بكاته‌وه كه به عێراق دراوه". سه‌رچاوه‌كه روونى ده‌كاته‌وه یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێ رێنوێنییه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى پێڕه‌و بكات كه ئه‌م بانكه دووپاتى كردووه‌ته‌وه عێراق به‌رگه‌ى قه‌رز زیاتر ناگرێت، كاتێكیش عێراق پشت به وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌كى ببه‌ستێت ئه‌وا ناچار نابێت ئه‌و قه‌رزانه قبووڵ بكات".
رۆژنامه‌كه روونى كردووه‌ته‌وه، عێراق هیواى ئه‌وه‌ى هه‌بوو به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه پێنج ملیار دۆلار به‌ده‌ست بهێنێ، كه‌چى ته‌نیا یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن دۆلارى به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌ویتر هه‌ر هه‌مووى قه‌رزه.
رۆژى 12 تا 14ى ئه‌م مانگه له كوێت كۆنگره‌ى ئاوادانكردنه‌وه‌ى عێراق له كوێت به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا زیاتر له 30 ملیار بۆ عێراق كۆ كرایه‌وه كه به‌شێكى زۆری ئه‌و پاره‌یه قه‌رز بوو.