خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە دنیا بەرهەم هێنرا

:: PM:12:02:17/02/2018 ‌

ئۆتۆمبێلی Owl كە لەلایەن كۆمپانیای Aspark بەرهەم هێنراوە، توانی ژمارەی پێوانەیی بشكێنی و ناوی وەك خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە دنیا تۆمار بكرێت.

ئەو ئۆتۆمبێلە لە ماوەی ڕابردوو بۆ یەكەمجار تاقی كرایەوە و خێرایییەكەی دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدایە و تەنیا لە 1.92ی چركەیەك دەتوانێ خێرایی بگەیەنرێتە 100 كیلۆمەتر، بەمەیش بووە خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی كە تا ئێستە لە دنیا بوونی هەیە.

بە تۆماركردنی ئەو پێوانەیە، ئۆتۆمبێلی Owl توانی پێش ئۆتۆمبێلیDodge Challenger SRT Demon بكەوێتەوە، كە توانای گەیشتنی بە خێرایی 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا بریتی بوو لە 2.3 چركەیەك، پێش ئەمەیش ئۆتۆمبێلی Nio EP9ی كارەبایی بكەوێتەوە كە هێزی ڕاكێشانی هەزار و 360 ئەسپی هەیە و دەتوانی لە 2.7 چركە خێرایییەكەی بگەیەنرێتە 100 كیلۆمەتر.

یەكەم ڤێرژنی ئەو ئۆتۆمبێلە كارەبایییە لە 2017 لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا نمایش كرا، هێزی مەكینەكەی 435 ئەسپە، بەڵام پسپۆڕان دووپات لەوە دەكەنەوە كە هێزی كارەبایی مەكینەكەی گەیشتووەتە هەزار ئەسپی تر، لەو كاتەی كە هەڵدەستێ بۆ ڕۆیشتن.

سەرچاوە/RT.





وشە - باز ئه‌حمه‌د