پیاو كاتێك ده‌بینێت ژنه‌كه‌ی له سووڕی مانگانه‌دایه، هه‌ست به هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌روونییانه‌ی ده‌كات كه به‌سه‌ریدا دێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
له كاتی سووڕی مانگانه‌دا، ژنان و كچان تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی خراپ ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازارێكی زۆر له ته‌واوی جه‌سته‌یان دروست ده‌بێت، به‌رگه‌ی ناگرن، زوو تووڕه ده‌بن، بێزار و بێتاقه‌ت ده‌بن، به زۆربه‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان تێك ده‌چن و توانای ئه‌نجامدانی هیچ كارێكیان نامێنێ، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر پیاو بزانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ژنه‌كه‌ی ده‌كات و سنوورێك بۆ داواكاری و پرسیاره‌كان لێی دابنێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 هه‌ندێك له‌و قسانه‌ی خسته‌ڕوو كه نابێت له‌م حاڵه‌ته‌دا پیاو به ژَنه‌كه‌ی بڵێت:
1- چیته؟
ئه‌م پرسیاره نه‌كه‌ی باشتره، چونكه ژن له‌م كاته‌دا وه‌ك گوتمان زوو تووڕه ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه زۆربه‌ی جاره‌كان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌گه‌ر به پرسیارێكی وا بیهێنیته قسه، كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر توندی ده‌بێت.
2- زۆر هیلاك دیاری.
دیمه‌نی بێزاری و هیلاكی ژنه‌كه‌ت، له ئه‌نجامی ئه‌و ئازاره قوڕسه‌ی جه‌سته‌یه‌تی كه تۆ هه‌ستی پێ ناكه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌یه‌كی وای پێ مه‌ڵێ، با ئازاره‌كه‌ی زیاتر نه‌بێت.
3- بڕۆین پیاسه‌یه‌ك بكه‌ین؟
داواكردنی شتی وا له‌و كاته‌دا، ئه‌وه‌نده بێمانایه كه ڕه‌نگه ژنه‌كه‌ت وه‌ك گه‌مژه‌یه‌ك له‌و كاته تۆی بێته به‌رچاو، چونكه ئازاری پشت و قاچه‌كانی هێنده زۆرن، توانای ڕۆیشتن به ڕێی نییه، ئیتر چۆن ده‌توناێت خۆی بگۆڕێت و هه‌ستێ له‌گه‌ڵ تۆ پیاسه بكات.
4- با كه له سووڕی مانگانه‌كه‌ت ته‌واو بوویت، ئینجا قسه بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی گرنگ هه‌بوو پێویستی بوو قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، مه‌ڵێ جارێ نا با له سووڕه‌كه‌ت ته‌واو بیت ئینجا، چونكه ئه‌مه وای لێ ده‌كات هه‌ست به له‌ده‌ستدانی مێیینه و ژنێتی خۆی بكات، ئازاره‌كه‌ی لێ ده‌بێته دوو هێنده و وا ده‌زانێت ده‌ته‌وێت له‌م كاته‌دا لێی دوور بكه‌ویته‌وه.
5- زۆر ناشرینی ئاوا.
هه‌رگیز نه‌كه‌ی ئه‌م قسه‌یه به هیچ ژنێك بڵێیت له‌م كاته‌دا، چونكه ئه‌و خۆی هه‌ڵی نه‌بژاردووه داوای لێ بێت، ئه‌وه سرووشتی ژنه كه له‌م كاته‌دا ده‌موچاو له تاو زۆری ئازاره‌كانی ده‌گۆڕێت، هه‌وڵ بده سه‌یری ناخ و جه‌سته پڕ ئازاره‌كه‌ی بكه‌یت و خۆشه‌ویستی و سۆزی زیاتری پێ بده‌یت له هه‌ر كاتێكی تر.