بڕیاره په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی به‌ختیار عه‌لی لاببرێت كه له پێناو ڕێزگرتن له توانا و ماندووبهنهكهیدا، بۆ ئه‌و نووسه‌ره دروست كراوه.
به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، ڕۆژَی دووشه‌م په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی به‌ختیار عه‌لی لاده‌برێت، كه وه‌ك ڕێزێك بۆ ماندووبوون و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره له لایه‌ن چێنه‌ر نزاری پهیكهرسازهوه دروست كراوه.
ئه‌م رێوڕه‌سمه له شه‌قامی سالم له ناو بینای كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی، ڕۆژَی دووشه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، به به‌رچاوی ته‌واوی هاووڵاتییان و نووسه‌رانی كورددا په‌رده له یه‌كه‌م په‌یكه‌ری ئه‌و نووسه‌ره‌دا لاده‌برێت.
شایانی باسه، به‌م دواییانه خه‌ڵاتی نیللی زاكس له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به به‌ختیار عه‌لی درا، كه ئه‌م خه‌ڵاته دوو ساڵ جارێك له شاری دۆرتمۆرد له ئه‌ڵمانیا به‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبانه‌ی جێ ده‌ستیان له داھێنان و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و لێك تێگه‌یشتنی نێوان گه‌لاندا دیاره ده‌درێت. ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جار دنیای ڕۆمانی كوردی له ڕێی به‌ختیار عه‌لییه‌وه تێكه‌ڵ به ئه‌زموونی دنیای خۆرئاوا بوو و بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆماننووسێكی كورد ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت.
به‌ختیار عه‌لی ڕۆماننووس، شاعیر و رۆشنبیری كورده و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری ڕه‌ھه‌ند. یه‌كه‌م رۆمانی به ناوی مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م له ساڵی 1997 له سوێد بڵاو كرایه‌وه. خۆی له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی له دایك بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی "شێخ سه‌لام" له سلێمانی ته‌واو كردووه و پاشان خوێندنی ناوه‌ندی له "ناوه‌ندی ئه‌زمه‌ڕ" و خوێندنی ئاماده‌یی له ئاماده‌یی "ھه‌ڵكه‌وت"ی كوڕان ته‌واو كردووه. پاشان له ھه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و سه‌ڵاحه‌دین خوێندكاری كۆلیژَی زانست به‌شی زه‌ویناسی ده‌بێت، به‌ڵام له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1983 له ھه‌ولێر بریندار ده‌بێت و ده‌ست له خوێندنی زانكۆ ھه‌ڵده‌گرێت و به ته‌واوی خۆی بۆ كاری نووسین و ئه‌ده‌بیات یه‌كلا ده‌كاته‌وه. له ھه‌مان ساڵدا "قه‌سیده‌ی نیشتمان" كه كۆنترین به‌رھه‌می بڵاوكراوهیهتی نووسیوه. دواتر له دیوانی گوناھ و كه‌رنه‌ڤاڵدا چاپ ده‌كرێت كه ساڵی 1992 بڵاو كراوه‌ته‌وه. له پایزی 1989دا یه‌كه‌م وتاری له ڕۆژَنامهی پاشكۆی عێراقدا بڵاو ده‌بێته‌وه. له نێوان ساڵانی 1992 تا 1994 چه‌ندان كۆڕ و سیمینار له سلێمانی و ھه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كات. پاش سه‌رھه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ، كوردستان به جێ ده‌ھێڵێت و ڕوو ده‌كاته سووریا و پاشان ئه‌ڵمانیا. له ساڵی 1999وه له شاری كۆڵن نیشته‌جێ ده‌بێت.