سێ پێكهاتە بۆ لەناوبردنی پەڵە و سپی كردنەوەی پێست

:: PM:01:11:17/02/2018 ‌
دەركەوتنی خاڵ و پەڵەی تۆخ لەسەر پێست، كێشەیەكی گەورەیە و تووشتان دەبێ، بۆ نەهێشتنی پەنا بۆ زۆر چارەسەر دەبەن، بەڵام باشترین چارەسەر بەكارهێنانی ئالۆڤێرا و لیمۆ و شەكری شەش پاڵوە، كە بە ماوەیەكی كەم پەڵە لەناو دەبات و پێست وەك بەفر سپی دەكاتەوە.

چارەسەری سروشتی بۆ خاڵ و پەڵەی تۆخ
* ئالۆڤێرا: زۆر تایبەتمەندی تێدایە بەتایبەتی بۆ كاڵكردنەوەی خاڵی تۆخ، ئەو ماددە لینجەی لە ئالۆڤێرادا هەیە،  یارمەتی گەشەكردنی خانەی نوێ‌ و كەمكردنەوەی خاڵی تۆخ دەدەن و جێ‌ برین چاك دەكەنەوە. دوا توێژینەوە لەسەر گەڵای ئالۆڤێرا سەلماندوویەتی، كە ئالۆڤێرا یارمەتی پاككردنەوەی پەڵەی پێست دەدات و خاڵی تۆخ كاڵ دەكاتەوە لەئەنجامدا پێست ڕوون و سپی دەكاتەوە.

چۆن سوود لە ئالۆڤێرا وەردەگیردرێت بۆ چارەسەركردنی پەڵەی پێست:
گەڵایەك لە درەختی ئالۆڤێرا بێنە و پاشان ماددە لینجەكەی ناوی دەربهێنە و راستەوخۆ لە پێستی بدە و بە نەرمی بەسەری پەنجەكانت بۆ چەند چركەیەك بیشێلە، لێی بگەڕێن بۆ ماوەی 15 تا 20 خولەك بمێنێتەوە، لە كۆتایی بە ئاو پێستتان بشۆن، رۆژانە دوو بۆ سێ‌ جار بەكاری بهێنە، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك تا پێست بە تەواوی ڕووناك دەكاتەوە.

*ئاوی لیمۆ: یارمەتی سپیكردنەوەی پێست دەدا و ڕێگە لە تێكچوونی پێست دەگرێت، هەندێك لیمۆی تازە بهێنە بیگوشە پاشان بە لۆكەیەك بیدە لە پێستت، ئنجا تا وشك دەبێتەوە وازی لێ بێنن و لە كۆتایی بە ئاوی سارد پێستتان بشۆن و هەفتەی دوو جار ئەم كارە دووبارە بكەنەوە، بۆ پێستی هەستیار پێویستە ئاوی لیمۆ لەگەڵ كەمێك ئاودا تێكەڵ بكرێ، ئنجا لە ڕووخسارتانی بدەن.

* شەكری شەش پاڵو: بەخواردنی شەكر چارەسەری پەڵەی پێست ناكرێت، تەنیا بە بەكارهێنانی راستەوخۆی شەكری شەش پاڵو بۆ پێست و ئەوشوێنەی تووشی پەڵەی تۆخ بووە بەكاردەهێنرێت، بەشێوەیەكی سروشتی پارچەیەك شەكری شەش پاڵو بخشێنە لەسەر ئەو شوێنەی كە هەست بە تۆخبوونەوەی دەكەیت.

سەرچاوە/1mhealthtips



وشە - ئاوات ئازاد