بۆچی پاولینیۆ ئاستی لەگەڵ بەرشەلۆنە دابەزیوە؟

:: PM:02:07:17/02/2018 ‌

رۆژنامەیەكی ئیسپانی هۆكاری دابەزینی ئاستی پاولینیۆ جۆنیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی لە یارییەكانی ئەم دواییەی یانەی بەرشەلۆنەی ئاشكرا كرد و ئەویش پەیوەندی بە ئازاری قاچییەوە هەیە.

رۆژنامەی (ئاس) بڵاوی كردەوە: پاولینیۆ ئازاری لە قاچی راستیدا هەیە و ئەمە وای كردووە ئاستی یاریكردنی لە یارییەكانی ئەم دواییەی یانەی بەرشەلۆنە دابەزێت و ئێستاش چارەسەری پزیشكی سروشتی وەرەگرێ.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد، پاولینیۆ لەرێگەی كایۆ میلۆی پزیشكی چارەسەری سروشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە شاری بەرشەلۆنە چارەسەر وەردەگرێ و بەو هیوایەیە لە ماوەیەكی كورتدا ئازارەكانی قاچی راستی نەمێنێ.

پاولینیۆ یەكێكە لە یاریزانە سەرەكییەكانی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی بەڕازیل و یەكەتیی تۆپی پێی بەڕازیلیش دەیەوێ بەزووترین كات چاسەری ئەو ئەستێرەیەی بكات تا بۆ یارییەكانی جامی جیهانی 2018ی رووسیا ئامادەی یاریكردن بێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م