هه‌واڵگری و سوپاى ئوردن ئاشكراى ده‌كه‌ن، بۆڕیى نه‌وتى كۆنى عێراق له‌لایه‌ن عێراقییه‌كان به‌كار هاتووه بۆ قاچاخچێتى و په‌ڕاندنه‌وه‌ى تیرۆریستان.
ئه‌مڕۆ شه‌موو له به‌یاننامه‌یه‌كى سوپاى ئوردن ئه‌وه ئاشكرا كراوه، عێراقییه‌كان پیلانیان هه‌بووه له رێى بۆڕیى كۆنى نه‌وت كه عێراق و ئوردن به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، چه‌ك و ماده‌ى هۆشبه‌ر بۆ ئوردن بگوازرێته‌وه، له‌گه‌ڵ په‌ڕاندنه‌وه‌ى تیرۆریستان.
له به‌یاننامه‌كه‌ى سوپاى ئوردن هاتووه، "له میانه‌ى كۆششى هه‌واڵگریى و چاودێرییه‌كى چڕى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى هه‌واڵگریى سه‌ربازی، به به‌كارهێنانى چه‌ندان شێواز، توانراوه پلانێكى قاچاخچێتى چه‌ك و ماده‌ى هۆشبه‌ر و په‌ڕاندنه‌وه‌ى تیرۆریستان ئاشكرا بكرێت".
له به‌یاننامه‌كه روون كراوه‌ته‌وه، بازرگانانى ماده هۆشبه‌ره‌كان و تیرۆریستان ئه‌و بۆڕییه كۆنانه‌یان به‌كار هێناوه، كه پێشتر بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له نێوان سووریا و عێراق، عێراق و ئوردن به‌كار ده‌هات.
جیا له‌مه‌ش سوپاى ئوردن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، رێنوێنیى تایبه‌ت بۆ یه‌كه‌ى ته‌كنیكى ده‌رچووه، تا چاڵه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه و بۆڕیى نه‌وته‌كان بۆ سه‌ر زه‌وى ده‌ربهێنن، چونكه ئه‌مه كه‌لێنێكى ته‌ناهى دروست كردووه، تیرۆریستان و قاچاخچییه‌كان هه‌وڵیان داوه ئه‌و بۆڕییه كۆنانه خراپ به‌كار بهێنن.