رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، یەكێك لەمنداڵە جمكەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باری تەندروستی تێكچووبوو و ماوەیەك لە نەخۆشخانە مابووەوە.
ئاشكراشیان كرد: رۆژی پێنجشەمی رابردوو لەناكاو باری تەندروستی یەكێك لە دوو منداڵە جمكەكەی رۆناڵدۆ (ماتیۆ و ئێڤا) تێكچووبوو و بەخێرا جۆرجینا رۆدریگیزی دەزگیرانی ئەو ئەستێرەیەی یانەی ریال مەدرید گەیاندبوویە نەخۆشخانەیەكی منداڵانی شاری مەدرید.
رۆژنامەكان بڵاویشیان كردەوە: جۆرجینا بە شلەژاوی لەنێو نەخۆشخانە بینرابوو و ماوەی چەند سەعاتێكیش مابووەوە تا باری تەندروستی منداڵەكە باشتر ببوو كە تەمەنی كەمتر لە ساڵێكە.
سەرچاوەكان جەختیشیان كردبووەوە، لە كاتی نەخۆشكەوتنی منداڵەكەدا رۆناڵدۆ لەماڵەوە نەبووە و بەتەلۆفۆن و نامە چركە بە چركە پەیوەندی بە جۆرجیناوە كردووە تا منداڵەكەی گەیەنراوەتە ماڵەوە و باری تەندروستی باشتر بووە.