گه‌نجێكی به‌هره‌مه‌ندی دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵه به پاڵپشتی خێزانه‌كه‌ی خه‌ریكی دروستكردنی فڕۆكه‌یه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "زیاتر له 300 فڕۆكه‌ی دروست كردووه كه ته‌نیا دووانی نه‌فڕیوه".
فه‌یرووز سه‌عدی ناوی ئه‌و گه‌نجه‌ی دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌یه، هه‌ر له منداڵییه‌وه خه‌ونی دروستكردنی فڕۆكه‌ی هه‌بووه، چه‌ندان فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی دروست كردووه و به "وشه"ی گوت، هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیا و خه‌ونی هه‌بووه فڕۆكه‌ی گه‌وره دروست بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وی له وڵاتی ئێمه‌دا شوێنێك نییه ئه‌و جۆره به‌هرانه‌ی تێدا گه‌شه بكات، نه‌یتوانیوه بره‌وی پێ بدات. ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌مه كارێكی جیاوازه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی داوه له ڕێی ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه به بینینی ورده‌كارییه‌كان و كاری جوان ئه‌م فڕۆكانه‌ی لێ دروست بكات، كه هه‌ر پارچه‌یه‌كی له شوێنێكه‌وه هێناوه، ئه‌م فڕۆكانه‌ی كه دروستی كردووه دیزانی فڕۆكه‌ی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به شێوازێكی بچووك بۆ ئاره‌زوو و حه‌زی خۆیان به‌كاریان هێناوه.
فه‌یرووز ماوه‌ی حه‌وت ساڵه خه‌ریكی دروستكردنی فڕۆكه‌یه و تا ئێسته زیاتر له 300 فڕۆكه‌ی دروست كردووه، خۆی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاوكاریم بكات، ده‌توانم فڕۆكه‌ی گه‌وره دروست بكه‌م، هه‌وڵیش ده‌ده‌م هه‌رێمی كوردستان له ڕووی فڕۆكه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.
به‌پێی جۆری ماتۆڕ و كۆنتڕۆڵه‌كه‌ی جیاوازی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بته‌وێ خێرایییهكهی زۆرتر بێت، ده‌بێت فڕۆكه‌كه بچووك بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرای بچێت و هه‌وا كه‌متر بیگرێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت خاو و جوان بڕوات ده‌بێت پانیی باڵه‌كانی له مه‌ترێك و 50 سانتیمه‌تر بۆ دوو مه‌تر بێت. دروستكردنی فڕۆكه‌ی گه‌وره شتێكی ئاسان نییه و خه‌رجییه‌كی زه‌به‌لاحی پێویسته. فه‌یرووز وا ده‌ڵێ.
ئه‌و گه‌نجه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی گه‌وره دروست بكه‌م، پێویستیم به زیاتر له 30 هه‌زار دۆلاره، ئه‌وه‌ش له توانای مندا نییه، بۆیه ناچارم فڕۆكه‌ی بچووك دروست بكه‌م.
وشه/ شاره‌زوور - یه‌حیا جاف