بەوێنە.. هەولێر 100 بەرد لە گورچیلەی نەخۆشێك دێننە دەرەوە

:: PM:04:07:17/02/2018 ‌

نەخۆشانەیەكی ناحكوومی لە شاری هەولێر بڵاوی كردووەتەوە لە نەشتەرگەرییەكەی ئەمڕۆی بۆ نەخۆشێك نزیكەی 100 بەردیان لە گورچیلەی هێناوەتە دەرەوە.

ئەمڕۆ شەموو 17ـی شوبات، نەخۆشخانەیەكی ناحكوومی لە شاری هەولێر بڵاوی كردووەتەوە لە نەشتەرگەریی لابردنی كۆمەڵێك بەرد (نزیكەی ١٠٠ بەرد) لە گورچیلەی نەخۆشێك لە رێی نازووری ژێر پێست لە لایەن پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەریی میزەڕۆ و تیمی پزیشكی یاوەری دەرهێنراوە.

حوسێن حەمەكەریم پزیشكی پسپۆڕ لەسەر زۆریی بەردی گورچیلە بۆ "وشە" گوتی، زۆر لە كەسەكان بەهۆی بوونی چەند مادەیەی جیاواز، گورچیلە بەرد و ڕمڵ دروست دەكات، هەندێك لە هۆكارەكانی تریش خۆراكەكانی ڕۆژانەیە بە دیاریكراوی ناوی تەماتە.

ئەو پزیشكە دەڵێت، كەسێك نەشتەرگەری نازووڕی بۆ بكرێت، دەتوانێت دوای 36 سەعات نەخۆشخانە جێ بهێڵێت و بگەڕێتەوە ماڵەوە، چونكە تەنیا چەند كونێكی بچووك لەژێر سكی نەخۆش دەكرێت.

دەرهێنانی 100 بەردی گورچیلە ئەمڕۆ دوای بڵاو بوونەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دەنگۆیەكی زۆری دروست كردووە و خەڵكی بە سەرسوڕمانەوە لەم بابەتە دەڕوانن.











وشە - رامیار جەواد