به پێى هه‌واڵێكى سایتى ئیلاف، ئه‌كته‌رى توونسى دوڕه له درامایه‌ك به‌شدار ده‌بێت، كه له یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ى دراماكه‌دا به‌هۆى دڵدارییه‌وه، له‌گه‌ڵ باوكى ده‌كه‌وێته كێشه‌وه.
سایتى ئیلاف ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه دوڕه به‌شدارى له درامایه‌ك ده‌كات به ناوى "نه‌سر سه‌عید". له دراماكه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌مه‌زان رۆڵى سه‌ره‌كى ده‌گێڕێت.
به پێى ئه‌و سیناریۆیه‌ى بۆ دراماكه نووسراوه، دوڕه پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌مه‌زان دروست ده‌كات، كه له دراماكه‌دا كاره‌كته‌رى ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسه، به‌ڵام باوكى دوڕه رێ نادات شوو به‌م پیاوه ئه‌فسه‌ره بكات، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ دوڕه دروست ده‌كات و ئه‌م كێشه‌یه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌سه‌ر به‌شێكى زۆرى رووداوه‌كانى دراماكه ده‌بێت.
وه‌ك سایتى ئیلاف ئاماژه‌ى بۆ كردووه، سیناریۆكه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عهبدولموعتى نووسراوه و ئێسته خه‌ریكه به‌شه‌كانى تر‌ى ئه‌ڵقه‌ى دراماكه ده‌نووسێته‌وه.
دوڕه هونه‌رمه‌ندێكى توونسییه له دایكبووى ساڵى 1980یه، ئێسته له میسڕ نیشته‌جێیه، جیا له به‌شداربوونى له چه‌ندان دراما، له چه‌ندان كارى سینه‌ما و شانۆى عه‌ره‌بى به‌شداری كردووه، ئه‌م درامایهشى دوایین كارى ده‌بێت كه وا بڕیاره له مانگى ره‌مه‌زان له كه‌ناڵه‌كان په‌خش بكرێت.